محمد صالح بامۆکی — 266
15:71 (لوط) فەرمووی ئائەوانە کچانی منن (مارەیان کەن) ئەگەر ئێوە (ئەوکارە) ئەنجام دەدەن
15:72 سوێند بە تەمەن و ژیانی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) بەڕاستی ئەوانە لەسەر خۆشی خۆیاندا سەرگەردانن
15:73 جا لە کاتی خۆر ھەڵھاتندا شریخەیەکی بەھێز گرتنی
15:74 ئەمجا ئەو (شارە) مان سەرو ژێر کرد و گڵی بەردینمان بەسەردا باراندن
15:75 بەڕاستی لەمەدا بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ ئەوانەی بیردەکەنەوە
15:76 وە بێگومان ئەو (شارە وێران کراوە) لەسەر ڕێگای سەرەکی (کاروانەکان) دایە
15:77 بەڕاستی لەوەدا بەڵگەی گرنگ ھەیە بۆ بڕواداران
15:78 بەڕاستی خاوەن باخاتە زۆر پڕەکانیش (قەومی شوعەیب) لە ستەم کاران بوون
15:79 جا تۆڵەمان لێ سەندن جا بەڕاستی ئەم دووانە لەسەر ڕێگایەکی ئاشکرادان
15:80 سوێند بە خوا بێگومان خەڵکی حیجریش (گەلەکەی صاڵح) بڕوایان بە پێغەمبەرەکانیان نەکرد
15:81 بەڵگەو نیشانەکانی خۆمانمان پێدان بەڵام ئەوان ڕوویان لێ وەرگێڕا
15:82 ئەوانە لە شاخەکاندا دەیانتاشی خانووی زۆر (قایمی) بێ ترس و بیم
15:83 ئەمجا دەنگ و پیاھەڵشاخانێکی بەھێز گرتنی لە بەرەبەیاندا
15:84 جا ھەرچیان کردبوو (خانوو لە چیاکاندا) ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن
15:85 وە ئێمە ئاسمانەکان و زەویمان دروست نەکردوە ئەوەش لە نێوانیاندایە بەھەق و ڕاستی نەبێت وە بێگومان ڕۆژی دوایی دێت تۆش بە جوانی چاوپۆشی بکە لێیان
15:86 بەڕاستی ھەر پەروەردگارت بەدیھێنەر و زانایە
15:87 سوێند بە خوا بەڕاستی حەوت ئایەتی دووبارە کراوەمان پێ بەخشیت (مەبەست لە سورەتی الفاتحة یە کە چەند جارێک لە نویژدا دووبارە دەبێتەوە) ھەروەھا قورئانی گەورەش
15:88 (ئەی موحەممەد ﷺ) چاوت مەبڕە ئەو نازو نیعمەتی (دونیا) کە داومانە بە کۆمەڵێک لەو بێ باوەڕانە و خەمیان بۆ مەخۆ وە باڵی بەزەیی ڕاخە بۆ بڕواداران
15:89 وە بڵێ بەڕاستی من ترسێنەرێکی ڕوون و ئاشکرام (دەتان ترسێنم لە سزایەک)
15:90 وێنەی ئەو (سزایە) ی ناردمان بۆ دابەشکەران (مەبەست پێ جولەکە وگاورەکانە کە باوەڕیان دەکرد بەھەندێکی قورئان وبێ باوەڕیش بوون بەھەندێکی تری)