>

محمد صالح بامۆکی — 26

2:170 کاتێک پێتان بووترێت شوێن ئەو (قورئانه) بکەون کە خوا ناردویەتە خوارەوە دەڵێن: نەخێر بەڵکو شوێن ئەوە دەکەوین کە باوو باپیرانمان لەسەری بوون ئەگەر چی باوو باپیرانیشیان ھیچ تێ نەگەیشتبن و گومڕا بووبن (ڕێنمایش وەرنەگرن)

2:171 وە نموونەی ئەو بێ بڕوایانە وەک یەکێک وایە کە دەنگ لە ئاژەڵێک بکات تەنیا دەنگ و ھاوارەکە نەبێ ھیچ نابیستێ ئەمانە کەڕن لاڵن، (لە ووتنی قسەی دروست) کوێرن (لە بینینی ڕێ ی ڕاست) بۆیە تێ ناگەن و ژیر نین

2:172 ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردومانە بەڕۆزیتان وە سوپاسی خوا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن

2:173 ئەوەی (کە خوا) قەدەغەی کردووە لێتان تەنھا مردارەوە بوو و خوێنی (ڕۆشتوو) و گۆشتی بەراز و ئەوەی کە سەر بڕابێ (بەناوی) غەیری خواوە ئەمجا ھەر کەسێک ناچار بوو (بە خواردنی یەکێک لەمانە) بەبێ یاخی بوون و دەرچوون لەسنوور ئەوە ھیچ گوناھێکی لەسەر نی یە بێگومان خوا لێ خۆشبو ومیھرەبانە

2:174 بێگومان ئەوانەی ئەو ئایەتانە دەشارنەوە کەخودا ناردونیەتە خوارەوە لە تەورات و دەیگۆڕنەوە بەنرخێکی کەم ئەوانە ئاگر نەبێت ھیچی تر ناچێتە سکیانەوە, وە خوا لەڕۆژی دوایی دا قسەیان لەگەڵ ناکات و پاکیان ناکاتەوە و سزای سەختیان دەبێت

2:175 ئا ئەوانە کەسانێکن کە گومڕاییان کڕی بەڕێنمونی وە سزایان کڕی بەلێ خۆشبون ئای چەند خۆڕاگرن لەسەر ئاگر

2:176 ئەمە (ھەمووی) بەھۆی ئەوەوەیە کە خوا کتێبە (پیرۆزە) کانی ناردۆتە خوارەوە بەڕاستی وە بێگومان ئەوانەی دووبەرەکیان تێکەوت لە تەوراتدا لە دووبەرەکیەکی (وادان) کە دوورن (لەیەک کەوتن)