محمد صالح بامۆکی — 258
14:19 ئایا نەتان زانیوە (نەتانبینیوە) کە بێگومان خوا ئاسمانەکان و زەوی بەھەق و ڕاستی دروستکردوە ئەگەر بیەوێت ئێوە لادەبات و ناتان ھێڵێت وە (لە جێی ئێوە) دروستکراوێکی تر دەھێنێت
14:20 ئەوەش بۆ خوا گران و زەحمەت نیە
14:21 وھەموویان (لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە) بۆ خوا دەردەکەون و ئاشکرا ئەبن ئەمجا (لە ڕۆژی دواییدا) بێ دەسەڵاتەکان دەڵێن بە زۆر دار و خۆ بەزل زانەکان بەڕاستی ئێمە لە دونیادا شوێن کەوتووی ئێوە بووین ئاخۆ ئێوە بەرگری دەکەن لە ئێمە ھەندێک لە سزای خوا (ئەوانیش) دەڵێن ئەگەر خوا ئێمەی ڕێنمونی بکردایە ئێمەش ئێوەمان ڕێنمونی دەکرد یەکسانە بۆمان ھاوار و ناڵە بکەین یان ئارام بگرین ڕزگار بوونمان نیە (لە سزای خوا)
14:22 جا شەیتان دەڵێت کاتێک کە کار تەواو دەبێت (و لێپرسینەوەیان کۆتایی دێت) بێگومان خوا بەڵێنی پێدان بە بەڵێنێکی ھەق و ڕاست و منیش بەڵێنم پێدان بەڵام درۆم کرد لەگەڵتاندا وەمن نەم بوو بەسەرتاندا ھیچ زۆر و دەسەڵاتێک تەنھا ئەوە نەبێت کە بانگم کردن (بۆ گومڕایی) ئیتر ئێوەش بەدەنگمەوە ھاتن (و بەگوێتان کردم) کەواتە لۆمەی من مەکەن بەڵکو لۆمەی خۆتان بکەن بەڕاستی من ناتوانم بێم بە ھاواری ئێوەوە و ئێوەش ناتوانن بێن بەھاواری منەوە بەڕاستی من بڕوام نەبوو بەوەی کە پێشتر (لە دونیادا) منتان کرد بوو بە ھاوبەش بۆ خوا بەڕاستی ستەمکاران سزای سەختیان بۆ ھەیە
14:23 وە ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە دەخرێنە ناو بەھەشتانێک کە ڕوبارەکان دێن و دەچن بە ژێریاندا بە ھەمیشە تیایدا دەمێننەوە بە ئیزنی پەروەردگاریان بە خێرھاتنیان لەو (بەھەشتە) دا بەووتەی سەلامە
14:24 ئایا نەتزانیوە؟ خوا چۆن نموونەی ھێناوەتەوە کە ووتەی چاک و ڕاست (لا إلە إلا اللە) وەک درەختێکی چاک و بەسوود وایە ڕەگی قایم (لە زەوی) دا کۆتابێت و لق و پۆپەکانیشی (بەرز بووبێتەوە) بە ئاسماندا