>

محمد صالح بامۆکی — 250

13:6 بەپەلە داوای سزات لێدەکەن پێش چاکە و بەزەیی کە بێگومان لەپێش ئەمانەوە زۆر ھەبوون تۆڵەیان لێ سەنراوە و بەڕاستی پەروەردگارت خاوەنی لێبوردنە بۆ خەڵکی گەرچی ستەمکاریش بن ھەروەھا بەڕاستی پەروەردگارت تۆڵەسێنێکی توند وتیژە

13:7 وە ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون دەیانووت ئەوە بۆ نەنێردراوەتە خوارەوە بۆی موعجیزەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە ئەی موحەممەد ﷺ تۆ ھەر ترسێنەری و بۆ ھەموو گەلێک ڕێنیشاندەرێک ھەیە

13:8 خوا دەزانێ ھەموو مێینەیەک (لە مناڵدانیدا) چی ھەڵگرتووە (کوڕ یان کچ) وە ھەروەھا دەزانێت منداڵدانەکان چی لێ کەمدەبێـتەوە و چی زیاد دەکات وە ھەموو شتێک لای ئەو (خوا) ئەندازەی (دیاریکراوی خۆی) ھەیە

13:9 (خوا) زانایە بەھەموو دیار و نادیارێک گەورە و بەرزە وبڵندە

13:10 یەکسانە (بۆ خوا) ئەوەتان بەنھێنی قسە بکات وە ئەوەتان بەئاشکرا (قسە) بکات و ئەوەی کە لە شەودا خۆی دەشارێتەوە ئەوەی کەلە ڕۆژدا دەردەکەوێت

13:11 بۆ ئەو (ئادەمی) ھەیە چەند فریشتەیەک کە بەدوای یەکدا دێن لەپێش و لەدوایەوە بەفەرمانی خوا دەیپارێزن لەزیان بەڕاستی خوا (بار و حاڵی) ھیچ گەلێک ناگۆڕێت ھەتا ئەوان خۆیان (بارو حاڵی) خۆیان نەگۆڕن وەکاتێک خوا بیەوێت گەل وھۆزێک تووشی بەڵا وسزا بکات ھیچ شتێک ناتوانێت ڕێگری لێ بکات وجگە لەو (خوا) ھیچ یارمەتیدەر و پشتیوانێکیان نیە

13:12 (خوا) ئەو زاتەیە بروسکەتان نیشان دەدات کەھۆی ترساندن و ھیوا وئومێدتانە ھەروەھا ھەوری قورس (بەئاوی باران) بەدی دەھێنێت

13:13 وە ھەورەگرمە سوپاس و ستایشی ئەو (خوای گەورەیە) دەکات ھەروەھا فریشتەکانیش لە ھەیبەت و ترسی ئەو (ستایشی دەکەن) وە (پەروەردگار) ھەورە بروسکەکان دەنێرێت و دەیدات لە ھەرکەسێک کەبیەوێت لە کاتێکدا ئەوانە دەمە دەمێ (وموجادەلە) دەکەن دەربارەی خوا و ئەو (خوای گەورە) ھێز و توانای زۆر بەتینە