>

محمد صالح بامۆکی — 248

12:104 (ئەی موحەممەدﷺ) تۆ داوای ھیچ پاداشتێک لەوانە ناکەیت لەسەر (گەیاندنی) ئەو (قورئانە) ئەو قورئانە ھەر پەند و ئامۆژگاریە بۆ جیھانیان

12:105 وە زۆر بەڵگەو نیشانە ھەیە لەئاسمانەکان و زەویدا بە لایاندا دەڕۆن بەڵام ئەوان ڕوویان لێوەردەگێڕن

12:106 جا زۆربەیان باوەڕناھێنن بەخوا مەگەر ئەوان لەوکاتەدا ھاوبەش بڕیاردەرن بۆ خوا

12:107 جا ئایا ئەوانە ناترسن یەخەیان بگرێت سزایەکی داپۆشەری خوا یان لەناکاودا ڕۆژی دواییان بەسەردا بێت لە کاتێکدا ئەوان ھەستی پێ نەکەن

12:108 بڵێ ئەمە ڕێگای منە بانگی (خەڵکی) دەکەم بۆلای خوا لەسەر بەڵگەی ڕوون و چاوڕۆشنی من و ئەوانەش شوێنم کەوتوون وخواش پاک و بێگەردە وە من ھیچ کات لە ھاوبەشدانەران نیم

12:109 وە ئێمە پێش تۆ (پێغەمبەرمان) نەناردووە جگە لەپیاوانێک کەنیگامان بۆ دەکردن لەخەڵکی شار وگوندەکان دەی ئایا ئەو (بێ بڕوایانە) نەگەڕاون بەسەر زەویدا تا سەرنج بدەن چۆن بووە سەرئەنجامی ئەوانەی کە لەپێش ئەمانەوە بوون وە بێگومان ژیانی ڕۆژی دوایی چاکترە بۆ ئەوانەی خۆیان پاراستووە و لەخواترس بوون (لەدونیادا) دەی ئێوە ژیرنابن و تێ ناگەن

12:110 ھەتا کاتێک پێغەمبەرەکانیان نا ئومێد بوون (لەسەرکەوتن) وە گەلەکەیان وایانزانی کە (پێغەمبەران) درۆیان لەگەڵدا کردون (لەو کاتەدا) سەرکەوتن ویارمەتی ئێمەیان بۆ ھات جا ئەوانەی دەمانویست ڕزگارکران سزاشمان ناگەڕێنرێتەوە لە گەل و ھۆزی تاوانبار

12:111 سوێندبێت بێگومان لە داستانی (پێغەمبەراندا علیھم السلام) پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ خاوەن بیر وھۆشان ئەم (قورئانە) چیرۆک و قسەیەک نیە ھەڵبەسترابێت بەڵکو بەڕاستدانەر و پشتگیری ئەو (کتێبانە) یە کە لەپێش خۆیەوە (ھاتوون پێش دەستکاری کردنیان لەلایەن جولەکە وگاورەکانەوە) ھەروەھا ڕوونکەرەوەی ھەموو شتێکە وە ڕێنمونی و میھرەبانیە بۆ ئەوانەی کەبڕوا دەھێنن