>

محمد صالح بامۆکی — 246

12:87 (یەعقوب ووتی) ئەی کوڕەکانم بڕۆن جا بگەڕێن و ھەواڵی یوسف و براکەی بزانن نائومێدیش مەبن لەبەزەیی و میھرەبانی خوا بەڕاستی نائومێد نابێت لەڕەحم و میھرەبانی خوا جگە لەوانەی کەبێ بڕوان

12:88 جا کاتێک کە چوونە لای ئەو (یوسف) ووتیان ئەی عەزیز (ئەی پادشا) زیان و برسێتی تووشی خۆمان و ماڵ و منداڵمان بووە و دراوێکی کەممان ھێناوە (بۆ کڕینی خۆراک) تۆش پێوانەکەمان بە تەواوی بدەرێ خێریشمان پێ بکە بەڕاستی خواپاداشتی خێرەومەندان دەداتەوە

12:89 ووتی ئێوە دەزانن چیتان کرد بەیوسف و براکەی لەوکاتەدا کەئێوە نەزان بوون

12:90 ووتیان بەڕاست تۆ یوسفیت؟ ووتی (پێیان) من یوسفم و ئەمەش برامە بەڕاستی خوا منەتی نابەسەرماندا بەڕاستی ھەرکەس خۆی بپارێزێت ولەخوا بترسێت ودان بەخۆیدا بگرێت ئەوسا بەڕاستی خوا پاداشتی چاکەکاران وون ناکات

12:91 ووتیان (بەیوسف) سوێند بەخوا بەڕاستی خوا تۆی ھەڵ بژارد بەسەر ئێمەدا وە بەڕاستی ئێمە لە خەتاکاران بووین

12:92 (یوسف) ووتی ئەمڕۆ ھیچ سەرزەنشت و تەشەرێکتان لەسەر نیە (لەلایەن منەوە) خوا لێتان خۆش بێت وە ئەو (خوا) لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە

12:93 ئەم کراسەی من ببەن و بیدەن بەسەر دەم و چاوی باوکمدا (دەست بەجێ) چاوی چاک دەبێتەوە ئەوسا ھەموو کەس و کارتان بھێنن بۆ (ئەم وڵاتەی) من

12:94 جا کاتێک کاروانەکە (لەمیسر) دەرچوو باوکیان ووتی بەڕاستی من بۆنی یوسف ھەست پێدەکەم ئەگەر بە خەڵەفاو و بێ عەقڵم دانەنێن

12:95 ووتیان سوێند بەخوا تۆ ھەر لەسەر ھەڵەکەی کۆنی خۆتی