محمد صالح بامۆکی — 234
11:109 کەواتە ھیچ جۆرە گومان و دودڵیەکت نەبێت لە (ناڕاستی) ئەوەی ئەوانە دەیپەرستن تەنھا ئەوە دەپەرستن کەباوو باپیرانیان دەیان پەرستن لەوەو پێش بەڕاستی ئێمە پێیان دەدەین بەتەواوی بەشی خۆیان (لەسزا) بەبێ لێ کەمکردنەوە (پڕاوپڕ)
11:110 سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە بەخشیمان بەموسا پەڕاوی (تەورات) ئەمجا جیاوازی تێداکرا ئەگەر لەبەر بڕیارێک نەبوایە کەپێشتر دراوە لەلایەنی پەروەردگارتەوە دادوەری دەکرا لەنێوانیاندا و بەڕاستی ئەوانە لەگومان و دوو دڵیدان لەو (قورئانە)
11:111 بێگومان ھەموو (ئەوانەی جیاوازن) پەروەردگارت (پاداشتی) کردەوەکانیان بەتەواوی پێ دەدات بەڕاستی ئەو ئاگادارە بەھەر کردەوەیەک کەدەیکەن
11:112 کەواتە ڕاستبە بەو شێوەی فەرمانت پێدراوە, وە ئەوانەش تۆبەیان کردوە لەگەل تۆدا و (گەڕاونەتەوە) زیادە ڕەوی مەکەن بەڕاستی ئەو (خوایە) بینایە بەھەر کردەوەیەک کەدەیکەن
11:113 پاڵ مەدەن بەوانەوە کەستەمیان کردوە چونکە دووچاری ئاگری دۆزەخ دەبن و بێجگە لەخوا ھیچ پشتیوانێکتان نابێت پاشانیش یارمەتی نادرێن
11:114 وە نوێژ ئەنجام بدە لەم سەرو ئەوسەری ڕۆژدا (لەبەیانیان و ئێواراندا) و لە بەشێک لەشەودا چونکە بەڕاستی (کردەوە) چاکەکان (کردەوە) خراپەکان لادەبەن ودەیانسڕنەوە ئەوە پەند و ئامۆژگاریە بۆ پەند وەرگران
11:115 وە خۆڕاگر بە چونکە بەڕاستی خوا پاداشتی چاکە کاران وون ناکات
11:116 دەی باببوایە لەناو ئەو ئوممەتانەی کەلە پێش ئێوە دابوون کەسانی خاوەن ئاین و ژیری کە ڕێگریان بکردایە لەخراپەکاری لەزەویدا مەگەر کەمێک لەوانەی ڕزگارمان کردن لەو گەلانەدا وە ئەوانەی کەستەمیان کرد شوێنی ژیان خۆشی و ڕابواردن کەوتن و بەردەوام بوون لە خراپەکاری
11:117 ھەرگیز پەروەردگارت بەستەم خەڵکی شارو گوندەکان لەناو نابات (واتە خوای گەورە ستەمکار نیە) لە کاتێکدا دانیشتوانی (ئەو شارانە) موصڵح و چاکەکاربووبن