محمد صالح بامۆکی — 227
11:46 (خوا) فەرمووی ئەی نوح بەڕاستی ئەو (کەنعان) لەکەس و کاری تۆ نیە بێگومان ئەو (کوڕە) کردەوەی خراپ و ناپەسەند بوو جا کەواتە داوای شتێکم لێ مەکە کەزانیاریت دەربارەی نیە بەڕاستی من ئامۆژگاریت دەکەم تا لەنەفامان نەبیت
11:47 (نوح) ووتی پەروەردگارم بەڕاستی من پەنات پێ دەگرم (لەوەی) داوای شتێکت لێ بکەم کەنایزانم وە ئەگەر نەبوریت لێم وڕەحمم پێ نەکەی لەزیان لێکەوتوان دەبم
11:48 ووترا ئەی نوح دابەزە (لەکەشتیەکە) بەھێمنی و بێوەی لەلایەن ئێمەوە, وە بەپیت و فەڕی زۆر بەسەرخۆتەوە, وەبەسەر گەلانێک کەپەیدا ئەبن لەوانەی کە لەگەڵ تۆ دان (یا بەسەر ئەو خەڵکانەی لەگەڵ تۆدان) چەند نەتەوە و گەل دواتر دێن خۆشی و نازو نیعمەتیان پێ دەدەین پاشان لەلایەن ئێمەوە دووچاریان دەبێت سزای سەختی ئازاردەر
11:49 ئەمانەی (باسکران) لەھەواڵە گرنگە نادیارەکانە بە نیگا بۆمان ناردی نەتۆ و نەگەلەکەت نەتان دەزانین لەپێش ئەم (نیگای ئێمە) کەواتە خۆڕاگربە بەڕاستی سەرئەنجام بۆ لەخوا ترسانە
11:50 وە بۆلای (گەلی) عاد ھودی برایانمان نارد ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە جگە لە ئەو ئێوە تەنھا درۆ ھەڵئەبەستن
11:51 ئەی گەلەکەم لەسەر ئەم (گەیاندنی پەیامە) داوای ھیچ پاداشتێکتان لێ ناکەم پاداشتی من ھەر لەسەر ئەو (خوا) یە کەدروستی کردوم دەی ئایا ژیر نابن
11:52 وە ئەی گەلەکەم داوای لێخۆشبون لەپەروەردگارتان بکەن دواتر بگەڕێنەوە بۆلای ئەو (ئەگەر وابکەن خوا) لەئاسمانەوە (باران) دەبارێنێت بەسەرتاندا بەلێزەمە و ھێزی تر زیاد دەکات بۆ ھێزەکەتان وەڕوو وەرمەگێڕن (لەبانگەوازەکەم) بەتاوان باری
11:53 ووتیان ئەی ھود تۆ ھیچ بەڵگەیەکی ڕوونت بۆ نەھێناوین بۆیە ئێمەش واز لەپەرستراوەکان (خواکان) مان ناھێنین لەبەر قسەی تۆ وە ئێمە باوەڕت پێ ناکەین