>

محمد صالح بامۆکی — 226

11:38 وە دەستی کرد بە دروستکردنی کەشتیەکە ھەر کاتێک تێ پەڕینایە بەلایدا کۆمەڵێک لەگەلەکەی گاڵتەیان پێدەکرد (نوح) دەیووت ئەگەر ئێوە ئێستە گاڵتە و لاقرتی بەئێمە دەکەن ئەوە بێگومان ئێمەش لاقرتی بەئێوە دەکەین ھەر چۆن ئێوە لاقرتی بەئێمە دەکەن

11:39 جا لەمەوپاش دەزانن کێ سزای بۆ دێت سەر شۆڕی دەکات (لەدونیاداو لەقیامەتیشدا) سزای ھەمیشەیی بەسەردادێت

11:40 (نوح) (کەشتیەکەی دروستکرد) ھەتا کاتێک فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) و تەنورەکە ئاوی لێ ھەڵقوڵا ووتمان (بەنوح) لەو (کەشتیە) دا ھەڵی بگرە لەھەموو نێرو مێیەک دووان ژن و منداڵەکانیشت ھەڵبگرە ئەوەیان نەبێت بڕیاری خوای لەسەر دراوە (بەخنکاندن) ھەر ئەوانەش (ھەڵ بگرە کە) بڕوایان ھێنا (لەگەلەکەت) وە خەڵکێکی کەم نەبێت بڕوایان نەھێنا لەگەڵیدا

11:41 (نوح) ووتی ھەمووتان سواربن لەو (کەشتیە) دا بەناوی خواوە لەکاتی ڕۆیشتن و وەستانیدا بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێ بوردە و میھرەبانە

11:42 کەشتییەکە دەیبردن بەناو شەپۆلی وەک کێو و شاخدا نوحیش (علیە السلام) کوڕەکەی بانگ کرد (کەناوی کەنعان بوو) کە لەشوێنێکی کەناردا بوو (ووتی) ئەی کوڕی خۆشەویستم لەگەڵمان دا سواربە و لەگەڵ بێ بڕوایان مەبە

11:43 (کوڕەکەی) ووتی پەنا بۆ شاخێک دەبەم کە بمپارێزێت لەم لافاوە (نوح) ووتی: ئەمڕۆ ھیچ پارێزەرێک (پەنادەرێک) نیە لەفەرمانی خوا (کەخنکاندنە) مەگەر کەسێک خوا ڕەحمی پێ بکات (و باوەڕدار بێت) لەوکاتەدا شەپۆلی لافاو کەوتە نێوانیان جا ئەو (کوڕە خنکاو) لەخنکاوان بوو

11:44 ئەوسا ووترا ئەی زەوی ئاوەکەت ھەڵمژە و ئەی ئاسمان باران مەبارێنە ئیتر لافاوەکە رۆچوو بەناخی زەویدا کارەکە (خنکانیان) تەواو کرا و (کەشتیەکە) وەستا بەسەر (کێوی) جودیەوە ووترا دووری لەڕەحمی خوا بۆ گەلی ستەمکاران

11:45 نوح ھاواری کردە پەروەردگاری ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی کوڕەکەم لە کەس و کاری منە و بێگومان بەڵێنی تۆش ڕاستە وە تۆش دادوەرترینی ھەموو فەرمان ڕەوایانی