>

محمد صالح بامۆکی — 221

10:107 وە ئەگەر خوا بە تۆ بگەیەنێت زیانێک ھیچ لادەرێک نیە بۆ ئەو (زیانە) بێجگە لە خوا وە ئەگەر خێر و خۆشیەکی بوێت بۆت ئەوە ھیچ ڕێگریکەرێک نیە بۆ چاکەی خوا بەھرەمەندی دەکات ئەو کەسەی خۆی بیەوێت لە بەندەکانی وە ھەر ئەو لێبوردە و بەبەزەییە

10:108 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی خەڵکینە بەڕاستی (قورئانی) حەقتان بۆ ھاتووە لەلایەن پەروەردگارتانەوە جا ھەر کەسێک ڕێنمونی وەرگرتبێت ئەوە بێگومان (قازانجی) ڕێنمونیەکەی بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش گومڕا بووبێت ئەوە بێگومان (زیانی) گومڕابوونەکەی بۆ خۆیەتی وە من لە ئێوە بەر پرسیارنیم

10:109 شوێن ئەوە بکەوە کە سرووش وەحی کراوە بۆت وە بە ئارام و خۆگر بە ھەتا خوا بڕیارێک دەدات (لە نێوانی تۆ و ئەواندا) وە ئەو (خوایە) چاکترینی ھەموو دادوەر و بڕیاردەرانە

11:1 بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بەماناکەی، بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرە) بکە ئەمە کتێبێکە بتەو داڕێژراوە ئایەتەکانی پاشان ڕوون کراونەتەوە لەلایەن (خوای) کاردروست و زاناوە

11:2 بۆ ئەوەی ھیچ شتێک نەپەرستن بێجگە لەخوا بەڕاستی من لەلایەن ئەو (خوا) وە بۆ ئێوە ترسێنەر و موژدەدەرم

11:3 ھەروەھا بۆ ئەوەی داوای لێخۆشبوون بکەن لە پەروەردگارتان پاشان تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆلای دەتانژێنێت بەژیانێکی چاک و خۆش تاماوەی دیاریکراو (بۆتان) وە دەبەخشێت بەھەموو خاوەن چاکە و بەھرەیەک (پاداشتی) چاکە و بەھرەی خۆی وە ئەگەر ڕوو وەرگێڕن و سەرپێچی بکەن ئەوە بەڕاستی من مەترسی دەکەم یەخەتان بگرێت سزای ڕۆژێکی گەورە (کە ڕۆژی دواییە)

11:4 ھەر بۆلای خوایە گەڕانەوەتان وە ئەو (خوایە) دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا

11:5 ئاگادار بن بێگومان ئەوان سنگیان دەپێچنەوە (لەسەر کینە و دژایەتی) بۆ ئەوەی خۆیان بشارنەوە لە خوا بێداربن کاتێک ئەوانە خۆیان دادەپۆشن بە پۆشاکەکانیان (بۆ ئەوەی پیلانەکانیان دەرنەکەون) (خوا) دەزانێت بەوەی دەیشارنەوەو ئەوەی ئاشکرای دەکەن بێگومان ئەو (خوایە) بە ئاگا و زانایە بەو (نھێنیانەی) لە سینە و دڵەکاندایە