>

محمد صالح بامۆکی — 218

10:79 فیرعەون ووتی (بەکۆمەڵەکەی) بۆم بھێنن و (کۆی بکەنەوە) ھەموو جادوگەرێکی زۆر زانا و لێزان

10:80 جا کاتێک جادوگەرەکان ھاتن موسا پێی ووتن: ئەوەی دەتانەوێ بیھاوێژن (فڕێی دەن)

10:81 ئەمجا کاتێک (جا دوەکانیان) فڕێدا مووسا ووتی ھەرچی ئێوە ھێناوتانە جادوە بێگومان خوا بەزوویی پوچەڵی دەکاتەوە چونکە بەڕاستی خوا چاکی ناکات کردەوەی خراپەکاران

10:82 خوا حەق و ڕاستی سەردەخات (دەیچەسپێنێت) بەفەرمان و بەڵێنەکانی با تاوانبارانیش پێیان ناخۆش بێت

10:83 جا (لەسەرەتاوە) بڕوای نەھێنا بەموسا چەند کەسێک نەبێت لە گەلەکەی بەھۆی ترس و بیمیان لە فیرعەون و کاربەدەست وگەورەکانیان نەوەک بیانگێڕێتەوە بۆ بێ دینی بەڕاستی فیرعەون خۆبە زلزان و زاڵ بوو لە زەوی (میسر) دا وە بەڕاستی لە سنوور بەزێنەران بوو

10:84 وە موسا ووتی ئەی گەلەکەم گەر ئێوە بڕواتان بەخوا ھێناوە ئەوە تەنھا پشت بەخوا ببەستن ئەگەر ئێوە فەرمانبەر و مل کەچن

10:85 ئەوانیش (باوەڕدارەکان) ووتیان تەنھا پشتمان بەخوا بەستووە ئەی پەروەردگارمان مەمانگێڕە بە جێگەی ئەشکەنجە وئازار بۆ گەلی ستەمکاران

10:86 وە ڕزگارمان بکە بەبەزەیی خۆت لەدەست کۆمەڵی بێ بڕوایان

10:87 وە نیگامان کرد بۆ موسا و براکەی (ھارون) کە پێکی بھێنن و ئامادەی بکەن بۆ گەلەکەتان چەند خانوویەک لەمیسردا (کەتێیدا بحەوێنەوە) وە خانووەکانتان بکەن بە قیبلە (واتە بیکەن بەجێگای پەرستنی خودا) و بەڕێکو پێکی نوێژ بەجێ بھێنن مژدەش بدە بەبڕواداران (بەبەھەشت و سەرکەوتن)

10:88 و موسا ووتی ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی تۆ بەخشیووتە بەفیرعەون و کۆمەڵەکەی ھۆکاری ڕازانەوە و جوانی و ماڵ و سامانی زۆر لەژیانی دونیادا ئەی پەروەردگارمان بۆ ئەوەی خەڵک گومڕا بکەن لەڕێگای تۆ ئەی لە ناوی بەرە و مەیھێڵە ماڵ و سامانیان دڵەکانیان ڕەق وڕەش بکە چونکە بڕوا ناھێنن ھەتا نەبینن (بەچاوی خۆیان) سزای سەختی ئازاردەر