محمد صالح بامۆکی — 206
9:118 ھەروەھا (خوا تەوبەی وەرگرت) لەو سێ کەسەش کە دواخران (خوا دەربارەیان بڕیاری نەدابوو) ھەتا ئەو کاتەی لێیان تەسک بوویەوە زەوی بەو فراوانیەی کەھەیەتی و بێزاربوون لەگیانی خۆشیان و زانیان ھیچ پەناگەیەک نیە لە (سزای) خوا مەگەر پەنایی خۆی نەبێت پاشان پەشیمانی لێ وەرگرتن (بە دابەزاندنی چەند ئایەتێک) بۆ ئەوەی تۆبە بکەن بەڕاستی خوا ھەمیشە تۆبە وەرگری میھرەبانە
9:119 ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە خۆتان بپارێزن لە (تۆڵەی) خوا وەلەگەڵ ڕاست گۆیاندا بن و لەڕیزی ئەواندابن
9:120 نەدەبوو خەڵکی مەدینە و ئەو عەرەبە دەشتەکیانەی بەدەوور و بەریاندان لە پێغەمبەری خوا ﷺ بەجێ بمێنن و دوابکەون (لەجیھادکردن) و گیانی خۆیان لە گیانی پێغەمبەر ﷺ خۆشتربوێت ئەوە لەبەر ئەوەیە کە بێگومان ئەوان دووچاریان نابێت ھیچ تینوویەتی و ماندوو بوون و برسێتیەک لەڕێی خوادا ھەروەھا پێ ناخەنە ھیچ شوێنێک (لەخاکی کافران) کە ڕقی کافرانی پێ ھەڵسێ و توڕەیان کات وە ھیچ زیانێک لە دوژمن نادەن (دیل کردن و کوشتنیان یا گرتنی ماڵ و سامانیان) ئیلا بەم کردەوانە بۆیان دەنوسرێت کردەوەیەکی چاک بێگومان خوای گەورە پاداشتی چاکە کاران وون ناکات
9:121 وە ھیچ شتێک (لەڕێگەی خودا) نابەخشن بچووک بێت یان گەورە (کەم بێت یان زۆر) و ھیچ دۆڵ وشیوێک نابڕن ئیلا بۆیان دەنووسرێت بۆ ئەوەی خوا پاداشتیان بداتەوە بەچاکترین پاداشتی ئەوەی کە دەیانکرد
9:122 وە نەدەبوو باوەڕداران تێکڕا ھەموو دەرچن و بڕۆن (بۆجیھاد کردن) ئەگەر دەربچوونایە لە ھەموو کۆمەڵێکیان چەند کەسێک بۆ ئەوەی لە ئاینەکەیان تێبگەن و شارەزابن بۆ ئەوەی گەل و ھۆزەکەیان (شارەزا بکەن لەوەی کە فێری بوون) بیشیان ترسێنن (لەئاگری دۆزەخ) کاتێک گەڕانەوە (لەجیھاد کردن) بۆلایان بۆ ئەوەی ئەوانیش (شارەزاببن) وبێدار ببنەوە (لەنەزانی)