>

محمد صالح بامۆکی — 205

9:112 (موجاھیدانی ڕێگای خوا، ئەمانە سیفەتیانە) تۆبەکارن خواپەرستن سوپاسگوزار وگەشتیارن (کۆچەرن لەپێناو خوادا) کـڕنوش و سـوژدە بەرن (نوێژ خوێنن) فەرمـاندەرن بەچاکە و ڕێگریکەرن لـە خراپە پـارێــزەران بۆ سنوورەکانی خوا جا (ئەی موحەممەد ﷺ) موژدە بدە بەو باوەڕدارانەی (ئەو سیفاتانەیان تێدایە)

9:113 ڕەوا وشایستە نیە بۆ پێغەمبەر وباوەڕداران کە داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ ھاوبەشدانەران با خزمی نزیکیشیان بن لە پاش ئەوەی کە بۆیان دەرکەوتووە کە بێگومان ئەو (ھاوبەشدانەرانە) ھاوەڵ و پێڕی دۆزەخن

9:114 وە داوای لێخۆشبوونی ئیبراھیم بۆ باوکی تەنھا لەبەر وادە و بەڵێنێک بوو کە بە باوکی دابوو (کە داوای لێخشبوونی بۆ بکات) جا کاتێک بۆی ڕوون بوویەوە کە بێگومان باوکی دوژمنی خوایە خۆی لێبەری کرد بەڕاستی ئیبراھیم زۆر لە خوا ترس و لەسەر خۆ بوو

9:115 وە خوا ھیچ گەل وھۆزێک گومڕا ناکات دوای ئەوەی ڕێنمونی کردوون ھەتا بۆیان ڕوون نەکاتەوە ئەوەی پێویستە خۆیانی لێ بپارێزن بێگومان خوا زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک

9:116 بێگومان ھەر بۆ خوایە پادشایەتی وموڵکی ھەموو ئاسمانەکان و زەوی (خوا) دەژێنێت و دەشمرێنێت وە بێجگە لەخوا بۆ ئێوە نیە ھیچ دۆست و فریادڕەس و یارمەتیدەرێک

9:117 بێگومان خوا تەوبەی وەرگرت لە پێغەمبەر ﷺ و لەو کۆچەر و یاریدەرانەی کە شوێنی (پێغەمبەر ﷺ) کەوتن لە کاتی سەختی و ناڕەحەتیدا (مەبەست پێی جەنگی تەبوکە) پاش ئەوەی نزیک بوو دڵی کۆمەڵێکیان لە ھەق لابدات پاشان خوا تەوبەی لێ وەرگرتن بە ڕاستی خوا لەگەڵیان دڵسۆز و میھرەبانە