محمد صالح بامۆکی — 20
2:127 (بیربکەرەوە) کاتێک کە ئیبراھیم و ئیسماعیل بناغەکانی کەعبەیان بەرز دەکردەوە (دەیانووت) خوایە ئەم کردەوەیەمان لێ گیرا بکە بەڕاستی ھەر تۆی بیسەر و زانا
2:128 خوایە ھەر دووکمان بکە بە گوێڕایەڵ وفەرمان بەرداری خۆت وە لەنەوەشمان گەلێک بکە بەفەرمانبەرداری خۆت وە رێگاکانی خوا پەرستیمان نیشان بدە وە پەشیمانیمان گیرابکە بەڕاستی ھەرتۆی گیراکەری پەشیمانی و میھرەبان
2:129 خوایە لە ناو نەوەکانماندا پێغەمبەرێک بنێرە لەخۆیان ئایەتەکانی تۆیان بەسەردا بخوێنێتەوە قورئان و داناییان فێربکات و پاکیان بکاتەوە (لە ھەموو گوناھێک) بێگومان ھەرتۆی بەتوانا و دانا
2:130 کێ ڕوو وەرئەگێڕێ لە ئایینی ئیبراھیم؟ مەگەر کەسێک کەخۆی گێل ونەفام کردبێت؟ سوێند بێ بێگومان ئیبراھیممان ھەڵبژارد لە دونیادا وە بێگومان ئەو لەڕۆژی دواییدا لەچاکەکارانە
2:131 (ھەڵی بژارد) لەکاتێکدا خوا پێی فەرموو: گوێڕایەڵ وفەرمانبەرداربە (ئیبراھیمیش) ووتی: وا خۆم سپارد بە پەروەردگاری جیھانیان
2:132 ئیبراھیم و یەعقوب ئامۆژگاری کوڕەکانی خۆیانیان کرد کە فەرمانبەرداری خوا بن (وە ھەریەکەیان پێیان وتن) ڕۆڵەکانم :خوا ئاینی یەکتاپەرستی بۆ ھەڵبژاردون کەواتە مەمرن بە موسوڵمانێتی نەبێت
2:133 (ئەی خاوەن نامەکان) ئایا ئێوە ئامادە بوون کاتێ یەعقوب لەسەرەمەرگدا بوو کاتێ بە کوڕەکانی ووت دوای من کێ دەپەرستن؟ (ئەوانیش) وتیان: خوای تۆو باو و باپیرانت دەپەرستین کە خوای ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاقە کە خوایەکی تاک وتەنھایە وە ئێمەش فەرمانبەردار و گوێڕایەڵی ئەوین
2:134 ئەو پێغەمبەرانە دەستەیەک بوون تێپەڕیین ھەرچیان کرد بۆ خۆیانیان کردوە (ئێوەش) ھەرچی بکەن بۆخۆتانی دەکەن وە ئێوە بەرپرسیار نین لەکردەوەی ئەوان