>

محمد صالح بامۆکی — 197

9:62 (ناپاکان) بەخوا سوێندتان بۆ دەخۆن بۆ ئەوەی لێیان ڕازی بن وە خواو پێغەمبەرەکەی شایستە ترە بەوەی کەڕازی بکەن ئەگەر ئەوانە بڕوادارن

9:63 ئایا ئەوانە نازانن بێگومان ھەرکەس دژایەتی خواو پێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بێگومان (تۆڵەی) ئەو کەسە ئاگری دۆزەخە بۆ ھەمیشەیی تیایدا دەمێنێتەوە ئەوەیە ڕیسوایی و زەبوونی زۆر گەورە

9:64 دوو ڕووەکان مەترسی دەکەن لەوەی کە سورەتێک دەربارەیان بنێررێتە خوارەوە کە ھەواڵیان لەسەربدات بەوەی کەلە دڵیاندایە (ئەی موحەممەد ﷺ بڵێ: گاڵتە و لاقرتی بکەن بەڕاستی خوا دەرخەر و ئاشکراکاری ئەوەیە کەمەترسی لێدەکەن

9:65 سوێندبێت ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت بەڕاستی دەڵێن دڵنیابن ئێمە ھەر دەمەتەقێ و گاڵتە دەکەین تۆش بڵێ: ئایا بە خواو بەڵگەکانی و پێغەمبەرەکەی ئێوە گاڵتە و لاقرتیتان دەکرد؟

9:66 بەھانە مەھێننەوە بەڕاستی ئێوە بێ بڕوا بوونەوە پاش بڕوا ھێنانتان ئەگەر ببورین و چاوپۆشی بکەین لە کۆمەڵ و تاقمێکتان (بەھۆی گەڕانەوەتانەوە) سزای کۆمەڵ و تاقمێکی تر دەدەین لەبەرئەوەی بێگومان ئەوانە تاوانبار بوون

9:67 پیاوانی دوو ڕوو و ئافرەتانی دوو ڕوو ھەندێکیان پشتیوانی ھەندێکیانن فەرمان دەکەن بە خراپە و ڕێگری دەکەن لە چاکە و دەستیان دەقوچن (وخێر ناکەن) خوایان لە بیر چۆتەوە بۆیە خواش لەبیری کردوون و وازی لێ ھێناون بەڕاستی دووڕووەکان ھەر ئەوانن کەدەرچوون لەسنوور

9:68 خوا بەڵێنی داوە بە پیاوو ئافرەتە دوو ڕووەکان و بەبێ باوەرانیش بە ئاگری دۆزەخ دەمێننەوە تیایدا بە ھەمیشەیی ئاگری دۆزەخیان بەسە و خوا نەفرەتی لێ کردوون و سزای ھەمیشەییان بۆ ھەیە