>

محمد صالح بامۆکی — 194

9:41 بڕۆن و دەرچن (بۆ جیھاد) چ سووک بن (لەش ساغ و دەوڵەمەند و دەسەڵاتداربن) چ قورس و گران بن (نەخۆش و ھەژاربن) و تێبکۆشن بەماڵ و گیانتان لەڕێگەی خوادا ئەوەتان چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن

9:42 ئەگەر دەست کەوتێکی نزیک و سەفەرێکی ئاسان بوایە ئەوا شوێنت دەکەوتن (دەردەچوون لەگەڵتدا) بەڵام (بڕینی) ڕێگەی دوورو دژواری (جەنگی تەبووک) بۆ ئەوان ناڕەحەتە وە بێگومان (پاش گەڕانەوەتان لەتەبووک) سوێند دەخۆن بەخوا ئەگەر بمانتوانیایە لەگەڵتان دەردەچووین (بۆ جیھاد) ئەوانە خۆیان دەفەوتێنن وە خوا دەزانێت بەڕاستی ئەو (دوو ڕووانە) درۆزنن

9:43 (ئەی موحەممەد ﷺ) خوا لێت ببورێت لەبەرچی مۆڵەتی ئەو (دوو ڕوانەت) دا ھەتا بۆت دەرکەوێت ئەوانەی کەڕاستیان کرد وە درۆزنەکان بناسیت

9:44 (ئەی موحەممەد ﷺ) مۆڵەتت لێ وەرناگرن (بۆ ئەوەی خۆیان دوا بخەن لە جیھادکردن) ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە بەخوا و بەڕۆژی دوایی کە تێبکۆشن بەماڵ و گیانیان وە خوا بە ئاگاو زانایە بەخۆ پارێزەران

9:45 بەڕاستی ئەوانە مۆڵەتت لێ وەردەگرن (کە نەیەن بۆ جیھاد کردن) کە بڕوایان نیە بەخوا و بە ڕۆژی دوایی و دڵەکانیان لە گومان و دوو دڵیدایە بۆیە ئەوانە لە گومان و دوودڵی خۆیاندا سەرگەردانن

9:46 ئەگەر بیان ویستایە دەربچن (بۆ جیھادکردن) ئەوە ھۆ و کەرەستەی پێویستیان بۆ ئامادە دەکرد (لەچەک و ووڵاخ وتفاقی جەنگ) بەڵام خوا دەرچوونی ئەوانی پێ ناخۆش بوو بۆیە (خوا) خاوی کردنەوە (لەدەرچوون بۆ جیھاد) پێیان ووترا دانیشن لەگەڵ جێماواندا

9:47 ئەگەر لەگەڵتاندا دەرچوونایە ھیچ شتێکیان بۆ زیاد نەدەکردن بێجگە لە تێکدان و خراپەکاری نەبێت و نێوان ئێوەیان تێک دەدا (بەدوو زمانی و ھاتو ھوت) ئاژاوەیان بۆ دەنانەوە، وە لەناو ئێوەدا خەڵکانێک ھەن چاک گوێیان لێ دەگرن وە خوا بەئاگا و زانایە بەستەمکاران