محمد صالح بامۆکی — 190
9:21 پەروەردگاریان موژدەیان دەداتێ بەمیھرەبانی و ڕەزامەندی لەلایەن خۆیەوە ھەروەھا بەھەشتانێکیان بۆ ھەیە نازو نیعمەتی بەردەوام و ھەمیشەیی تێدایە
9:22 دەمێننەوە تیایدا بەھەمیشەیی بەڕاستی خوا پاداشتی ھەرە گەورەی لایە
9:23 ئەی ئەوانەی کەبڕواتان ھێناوە باوک و براکانتان دامەنێن (ھەڵمەبژێرن) بەدۆست و خۆشەویست ئەگەر بێ باوەڕییان لەباوەڕ لا خۆشەویسترو چاکتربوو وە ھەر کەس لەئێوە ئەوانە بکات بەدۆستی خۆی ئەوە ھەر ئەوانە ستەمکارن
9:24 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەگەر باوکانتان وکوڕەکانتان وبراکانتان وھاوسەرەکانتان وخزم وعەشرەتتان وماڵ و دارایی یەک (بە زەحمەت) پەیداتان کردووە و بازرگانیەک کەدەترسن برەوی نەبێت (بێ بازاڕ بێت) و خانوو بەرەیەک کەپێی ڕازین خۆشەویست ترە لاتان لەخوا و پێغەمبەرەکەی و تێکۆشان لەڕێگەکەیدا ئەوە چاوەڕوان بکەن ھەتا خوا فەرمان و (تۆڵەی) خۆی دەھێنێت (بۆتان) وە خوا ڕێنمونی کەسانی تێپەڕ لەسنوور ناکات
9:25 سوێند بەخوا بەڕاستی خوا سەری خستن لە زۆر جێگا و شوێندا و لەڕۆژی حونەینیشدا (یارمەتی دان) کەبە زۆری خۆتاندا دەنازین بەڵام (ئەو زۆریە) ھیچ سوودێکی نەبوو بۆتان و زەویتان لەسەر تەنگ بوویەوە بەو فراوانیەی کەھەیەتی پاشان پشتان کردە دوژمن و ھەڵھاتن
9:26 لەپاش ئەوە خوا ئارامی خۆی نارد بۆ سەر پێغەمبەرەکەی بۆ سەر بڕواداران وە سەربازانێکی (لەئاسمانەوە) ناردە خوارەوە کەئێوە نەتاندەبینین وەسزای بێ بڕواکانیشی دا (بەکوشتن و برینداری و بەدیل گرتن) ئەوەش سزای بێ باوەڕانە