محمد صالح بامۆکی — 19
2:120 ھەرگیز نە جوولەکە و نە گاور لێت ڕازی نابن ھەتا دوای ئاینیان نەکەویت (پێ یان) بڵێ: ھەر ڕێنموونیی خوایە ڕینموونی ڕاست وە ئەگەر دوای ئارەزووەکانی ئەوان بکەویت (ئەی موحەممەد ﷺ) دوای ئەو زانینەی کە (لەخواوە ) بۆت ھاتووە (کە قورئانە) ھیچ سەرپەرشتیکارو یارییدەدەرێکت نابێ لەلایەن خواوە
2:121 ئەوانە کەنامەمان پێداون بەڕاستی دەیخوێننەوە ئەوانە بڕوا ئەھێنن بەڕێنمونی خوای گەورە (کە ئیسلامە) وە ئەوانەی بێ بڕوابن پێی ھەرئەوانن زەرەر مەند و خەسارۆمەند
2:122 ئەی بەنی ئیسرائیل (نەوەکانی یەعقوب) یادی ئەو بەخششانە بکەنەوە کە ڕشتوومە بەسەرتاندا وە من (کاتی خۆی ) ڕێزی ئێوەم دا بەسەر ھەمواندا
2:123 وە خۆتان بپارێزن لەڕۆژێک کە کەس لەبری کەس تۆڵەو پاداشت نادرێتەوە وەبارمتەی لێ وەرناگیرێت وە ھیچ تکایەک کەڵکی ناگرێ وەیارمەتیی نادرێن و سەرناخرێن
2:124 (بیربکەنەوە) کاتێک خوا ئیبراھیمی تاقی کردەوە بەچەند بڕیار وفەرمایشتێک کە ئەویش بەجێی ھێنان (خوا) فەرمووی: بێگومان من تۆ دەکەم بە پێشەوای خەڵکی (ئیبراھیم) وتی: لەنەوەشم ئەکەیت (بە پێشەوا)؟ فەرمووی: پێغەمبەریەتی من ناگات بەستەمکاران
2:125 (بیربکەنەوە) کاتێک کە کەعبەمان گێڕا بە پەناگەی خەڵکی و جێی ئارامی و ئاسایش (پێمان وتن) شوێنی ئەو بەردەی ئیبراھیم (علیە سلام) لە سەری ڕادەوەستا (کاتی دروست کردنی کەعبە) بکەنە جێگای نوێژ وە سپاردمان بە ئیبراھیم و ئیسماعیل کە ماڵەکەم پاک بکەنەوە بۆ ئەوانەی کە بەدەوری کەعبەدا دەسوڕێنەوە، وە بۆ ئەوانەی کە تیایدا ئەمێننەوە، ھەروەھا بۆ کڕنوش بەران و سوژدە بەران
2:126 (وە بیربکەنەوە) کاتێک کەئیبراھیم ووتی: خوایە ئەم شوێنە (کە مەککەیە) بکە بەشارێکی پڕ لە ئارامی و ئاسایش وە رۆزی دانیشتوانی بدە لـە بەروبوم و میوەھات ئەوانەیان کەبڕوایان بەخوا وبەڕۆژی دوایی ھەیە. (خوا) فەرمووی: ئەوەش بێ بڕوابێ رۆزی پێ ئەدەم بۆچەند ڕۆژێکی کەم لەپاشان ناچاری دەکەم بەسزای ئاگری دۆزەخ کە خراپترین سەرئەنجامە