>

محمد صالح بامۆکی — 189

9:14 (ئەی باوەڕداران) بیان کوژن خوا بەدەستی ئێوە سزایان دەدات و ڕیسوایان دەکات و سەرتان دەخات بەسەریاندا و (خوا) سینە و دڵی کۆمەڵی بڕوادار خۆش دەکات

9:15 و ڕق و خەشمی دڵەکانیان دادەمرکێنێ و ناھێڵێت وە خوای گەورە تەوبە وەردەگرێت لە ھەر کەسێک کەبیەوێت وە خوا زانای دانایە

9:16 ئایا گومانتان وابوو کەوازتان لێ دەھێنرێت لەکاتێکدا ھێشتا خوا ئاشکرای نەکردووە ئەوانەی تێکۆشان لەئێوە (لە پێناو خوادا) وە نەیان کردووە و ھەڵیان نەبژاردووە جگە لەخوا و پێغەمبەرەکەی و موسوڵمانان بە ھاوڕاز و جێی نھێنیان (دڵسۆزیان) وە خوا ئاگایە بەھەرچی کەئێوە دەیکەن

9:17 نابێت ھاوبەشدانەران مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە (و سەرپەرشتیان بکەن) لەکاتێکدا خۆیان شاھیدن لەسەر خۆیان کە بێ باوەڕن ئەوانە کردەوەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە، وە ئەوانە لەناو ئاگردا ھەمیشەیین

9:18 بەڕاستی مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان دەکاتەوە کەسێک کەبڕوای ھێنابێت بەخوا و بەڕۆژی دوایی و نوێژەکانی بەجێ ھێنابێت و زەکاتی دابێت و لە کەس نەترسا بێت بێجگە لەخوا جا بەڵکو ئەوانە لەو کەسانە بن کە ڕێنمونی کراون

9:19 (ئەی بێ باوەڕان) ئایا پێتان وایە ئاودان بەحاجییان و (سەرپەرشتی) و ئاوەدان کردنەوەی مزگەوتی حەرام (کەعبەی پیرۆز) وەکو کەسێکە کەباوەڕی ھێنا بێت بەخوا و بەڕۆژی دوایی و تێکۆشا بێت لە ڕێی خوادا؟ چوون یەک نین بەلای خوداوە و (یەکسان نین) وە خوا ڕێنمونی کۆمەڵی ستەمکاران ناکات

9:20 ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە و کۆچیان کردووە و تێکۆشاون لەڕێگای خوادا بەماڵیان و بەگیانیان پلەیان بەرزترە لای خوا وەھەر ئەوانە سەرکەوتوون (لە دونیا و دوا ڕۆژدا)