محمد صالح بامۆکی — 188
9:7 چۆن عەھد و پەیمان دەبێت بۆ ھاوبەش دانەرەکان لای خوا و پێغەمبەرەکەی ﷺ بێجگە لەوانەی کەپەیمانتان لەگەڵبەستن لای مزگەوتی حەرام (کە کەعبەی پیرۆزە) جاچەند ئەوانە رێک و ڕاست بوون لەگەڵتان ئێوەش ڕێک و ڕاست بن لەگەڵیان بەڕاستی خوا خۆ پارێزەران وخواناسانی خۆش دەوێت
9:8 چۆن (پەیمان دەبەنە سەر) لەکاتێکدا ئەگەر زاڵ ببن بەسەرتاندا لەبەر چاو ناگرن دەربارەی ئێوە ھیچ خزمایەتی و سوێند و بەڵێنێک بەووتەی دەمیان ڕازیتان دەکەن بەڵام دڵەکانیان دژتانن و ڕقیان لێتان دەبێتەوە ئا ئەوانە زۆربەیان سنوورەکانی خودا دەبەزێنن
9:9 بەڵگە و ئایەتەکانی خوایان گۆڕییەوە بەنرخێکی زۆر کەم ئەمجا ڕێگریان لەڕێگەی خوا کرد بەڕاستی زۆر خراپ بوو ئەوەی ئەوان دەیانکرد
9:10 لەبەر چاو ناگرن دەربارەی ھیچ بڕوادارێک ھیچ خزمایەتی و سوێند و بەڵێنێک وە ھەر ئەوانە دەست درێژی کەرن
9:11 ئەمجا ئەگەر پەشیمان بوونەوە و نوێژیان بەجێ ھێنا وە زەکاتیاندا ئەوە براتانن لەئاییندا وە ئێمە بەڵگەکان ڕوون دەکەینەوە بۆ گەلێک کەدەیزانن
9:12 بەڵام ئەگەر سوێند و پەیمانەکەیان ھەڵوەشاندەوە پاش بەستنی پەیمانەکەیان وە تەشەرو تانەیاندا لەئاینەکەتان ئەوە بجەنگن لەدژی پێشەوایانی بێ باوەڕ بەڕاستی ئەوانە ھیچ جۆرە پەیمانێکیان نیە بەڵکو کۆتایی بھێنن (بەبێ باوەڕی)
9:13 ئایا ئێوە جەنگ ناکەن لەگەڵ گەلێکدا کەپەیمانەکەیان ھەڵوەشاندەوە (پەیمانی حودەیبیە) و نیازی دەرکردنی پێغەمبەرﷺ یان کرد ھەر ئەوانیش لەیەکەم جارەوە دەستیان کرد بەجەنگ لەگەڵ ئێوەدا ئایا لێیان دەترسن (لەکاتێکدا) ھەر خوا شایستەترە کە لێی بترسن ئەگەر ئێوە بڕوادارن