>

محمد صالح بامۆکی — 186

8:70 ئەی پێغەمبەر ﷺ بڵێ بەوانەی کە لەژێر دەستاندان لەدیلەکان ئەگەر خوا بزانێت لەدڵەکانتاندا چاکەیەک ھەیە پێتان دەبەخشێت چاکتر لەو (فیدیەی) لێتان وەرگیراوە, وە لێتان دەبورێت وە خوا لێ بووردە ومیھرەبانە

8:71 وەئەگەر (ئەو دیلانە) بیانەوێت ناپاکیت لەگەڵدا بکەن ئەوە بێگومان ناپاکیان لەگەڵ خوادا کرد لەپێش (ئەمەدا) خواش (تۆی) زاڵ کرد بەسەریاندا وەخوا زانای دانایە

8:72 بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێنا و کۆچیان کرد و تێکۆشان بەماڵیان و بەگیانیان لەڕێگای خوادا وە ئەوانەی (کۆ چەرەکانیان) گرتە خۆیان و کۆمەکیان کردن ئەوانە پشتیوان و دۆستی یەکترین وە ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە وکۆچیان نەکردووە بۆ ئێوە نیە ھیچ جۆرە دۆستایەتیەکیان بکەن ھەتا کۆچ نەکەن وەئەگەر داوای یارمەتیان لێ کردن لە (پارێزگاری) ئاین ئەوە پێویستە لەسەرتان یارمەتی دانیان مەگەر لەدژی گەلێک لەنێوان ئێوە و ئەواندا پەیمان ھەبێت (نابێت یارمەتیان بدەن) وەخوا بینایە بەوەی کەدەیکەن

8:73 وە ئەوانەی کە بێ بڕوان ھەندێکیان دۆستی ھەندێکیانن ئەگەر ئەو (پشتیوانیە) نەکەن لەزەویدا ئاژاوەو فەساد و بەد خویەکی گەورە بەرپا دەبێت

8:74 وەئەوانەی کەبڕوایان ھێنا وکۆچیان کرد و تێکۆشان لەڕێگەی خوادا ئەوانەش (کۆچەرەکان) یان گرتە خۆیان و کۆمەکیان کردن بەڕاستی ھەر ئەوانەن بڕوادارانی ڕاستەقینە بۆ ئەوانەیە لێ بووردن و ڕۆزیەکی چاک و بەنرخ

8:75 وە ئەوانەی لەدوایدا بڕوایان ھێنا و کۆچیان کرد و لەگەڵ ئێوەدا تێکۆشان ئا ئەوانە لەئێوەن وە ئەوانەی خزمی یەکترن ھەندێکیان (بۆ میرات گرتن) شایستە ترن بەھەندێکی تریان لەکتێبی خوادا (لە قورئان یان لە لوح المحفوڤ) دا بەڕاستی خوا بەھەموو شتێک زانایە