>

محمد صالح بامۆکی — 183

8:46 (ئەی باوەڕداران) گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بکەن وە جیاوازمەبن و دووبەرەکی مەکەن بەھۆیەوە بشکێن و لاوازببن و ھێزتان بڕواو نەمێنێت وەخۆ ڕاگر بن بەڕاستی خوا لەگەڵ خۆگراندایە

8:47 وەک ئەوانە (وەک بت پەرستەکان) مەبن دەرچوون لەماڵ و وڵاتی خۆیان بەفیزو و ڕووپامایی بۆ خەڵک کردن وە ڕێگری (خەڵکیان) دەکرد لەڕێگەی خوا وە خوا بەھەموو ئەو کارانەی دەیکەن ئاگادارە

8:48 (بیربکەرەوە) کاتێک کەشەیتان کردەوەکانیانی (بۆ بت پەرستەکان) ڕازاندنەوە, وە ووتی: ئەمڕۆ ھیچ کەس بەسەرتاندا زاڵ نابێت و بێگومان من پەنادەر و (پارێزەر) ی ئێوەم ئەمجا کاتێک ھەردوو دەستەکە ڕوو بەڕووی یەکتر بوونەوە (شەیتان) پاشەو پاش بەدوای خۆی دا گەڕایەوە و ووتی: بەڕاستی من بەریم لەئێوە چونکە بەڕاستی ئەوەی من دەبینم ئێوە نایبینن بەڕاستی من لەخوا دەترسم و خوا زۆر تۆڵەی بەتین و سەختە

8:49 (بیربکەرەوە) کاتێک دووڕووەکان و ئەوانەی نەخۆشی لەدڵیاندابوو دەیانووت ئەوانە (موسوڵمانەکان) ئاینەکەیان فریوی داوون ھەرکەسێک پشت بەخوا ببەستێت ئەوە بەڕاستی خوا بە دەسەڵاتی کار دروستە

8:50 وە ئەگەر دەتبینی کاتێک فریشتەکان گیانی بێ باوەڕان دەکێشن لەدەموچاوو پاشیان دەدەن و (پێیان دەڵێن) بچەژن سزای ئاگری سوتێنەر

8:51 ئەو (ئازار و سزایە) بەھۆی ئەوەوەیە دەستی خۆتان پێشی خستووە, وە بەڕاستی خوا بە ھیچ شێوەیەک ستەمکار نیە بۆ بەندەکانی

8:52 (ئەم بێ باوەڕانە باوو نەریتیان) ھەر وەکو باو و نەریتی دەستەی فیرعەون و ئەوانەیە لەپێش ئەوانەوە بوون کە بێ بڕوا بوون بە نیشانەکانی خوا ئیتر (سزای) خوایش گرتنی بەھۆی گوناھەکانیانەوە بەڕاستی خوا بەتوانا و تۆڵە بەتینە