>

محمد صالح بامۆکی — 180

8:26 بیر بکەنەوە کاتێک کە ئێوە کەم و لاوازکراو و ژێر دەستە بوون لە زەوی (لە مەککە) دا دەترسان کەخەڵکی بتان فڕێنن وبدەن بەسەرتاندا ئەمجا خوا پەنای دان وە بەیارمەتی خۆی پشتیوانی کردن وە ڕزق و ڕۆزی لە شتە پاک (و حەڵاڵە) کان پێ بەخشین بۆ ئەوەی سوپاس گوزاری خوابن

8:27 ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە ناپاکی مەکەن لەگەڵ خوا و پێغەمبەر ﷺ دا وە ناپاکی مەکەن لە سپاردەکانی ناو خۆتان لەکاتێکدا کە ئێوە دەزانن (ناپاکیە)

8:28 وە بزانن بەڕاستی ماڵ و منداڵتان ھۆی تاقیکردنەوەی (ئێوەن) وە بەڕاستی لای خوا پاداشتی زۆر گەورە ھەیە

8:29 ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە ئەگەر ئێوە خواناس بن و خۆتان بپارێزن ھۆی جیاکەرەوەی (ڕاست و ناڕاست) تان بۆ فەراھەم دەھێنێت و لە گوناھەکانتان دەبورێت و لێتان خۆش دەبێت وە خوا خاوەن بەھرە و چاکەی زۆر گەورەیە

8:30 وە (بیر بکەرەوە) کاتێک ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پیلانیان لە دژت دەگێڕا تا بەند و کۆتت بکەن یان بتکوژن یان (لە مەککە) دەرت بکەن وە ئەوانە (بەردەوام) پیلان دەگێڕن و فڕو فێڵ دەکەن وە خوایش لەبەرامبەر ئەواندا پیلان دەگێڕێت بۆ پووچەڵ کردنەوەی پیلان و فڕ و فێڵەکانیان وە خوا چاکترینی پیلان گێڕانە (بەرامبەر پیلان گێڕان)

8:31 وە کاتێک کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێنرێتەوە دەڵێن :بیستمان (واتە گرنگ نیە) ئەگەر بمان ویستایە وێنەی ئەو ئایەتانەمان دەووت ئەمە ھیچ نیە جگە لە ئەفسانەی پێشینان

8:32 (بیر بکەرەوە) کاتێک (کە بێ باوەڕەکان) دەیانووت ئەی پەروەردگار ئەگەر ئەم قورئانە ڕاستە و لەلایەن تۆوە ھاتووە دەی بەرد بەسەرماندا ببارێنە لە ئاسمانەوە یان سزای سەختی پڕ ئازارمان بۆ بنێرە

8:33 وە بەڕاستی خوا سزایان نادات لەکاتێک دا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) لەناویاندا بیت ھەروەھا خوا تووشی سزایان ناکات لە کاتێکدا ئەوان داوای لێبوردن لە خوا بکەن