>

محمد صالح بامۆکی — 174

7:179 وە سوێند بەخوا بەڕاستی دروستمان کردووە بۆ دۆزەخ زۆرێک لە جنۆکە و ئادەمی دڵیان ھەیە بەڵام پێی تێناگەن (لە ڕاستی) و چاویان ھەیە (ھەقی) پێ نابینن و گوێیان ھەیە (ھەقی پێ) نابیستن ئەوانە وەک ئاژەڵ (وچوار پێ) وان بگرە خراپتر و گومڕا ترن (لە ئاژەڵ) ھەر ئەوانەن بێ ئاگایان

7:180 ھەر بۆ خوایە جوانترین و چاکترینی ناوەکان جا ئێوەش بەو ناوانە بانگ و ھاواری لێ بکەن واز بھێنن و نرخ دامەنێن بۆ ئەوانەی کە لەناوەکانی (خوا) دا گۆڕان و لادان دەکەن (دەیکەنە ناو بۆ بتەکانیان) بەزوویی تۆڵەی ئەوەی دەیانکرد لێیان دەسەنرێت

7:181 وە لەوانەی کە دروستمان کردووە کۆمەڵێک ھەیە ڕێنمونی خەڵک دەکەن بە (ئاینی) ڕاست و داد وەریشی پێدەکەن

7:182 وە ئەوانەی کە نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا ووردە ووردە (پلە بە پلە) نزیکیان دەکەینەوە لە تیاچوون بەجۆرێک کە خۆیشیان بەخۆیان نازانن

7:183 ماوەیەک مۆڵەتیان دەدەم بەڕاستی پیلانی من زۆر پتەو و بەھێزە

7:184 ئایا ئەوان بیریان نەکردوەتەوە کەھاوڕێ کەیان (موحەممەد ﷺ) ھەرگیز تووشی شێتی نەبووە ئەو تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرایە (بۆ ئێوە)

7:185 ئایا ئەوانە ناڕوانن؟ لەو موڵکە گەورە و فراوانەی لەئاسمانەکان و زەوی دا ھەیە وە لەو شتانەی خوای گەورە دروستی کردوون وەلەوانەیە نزیک بوو بێـتەوە کۆتایی (ژیان) یان جا بە چ قسەیەک لە پاش قورئان بڕوا دەھێنن

7:186 ھەر کەس خوا گومڕای بکات (بەتاوانی کردەوەی خراپی) ئەو ھیچ ڕێنمونی کەرێکی بۆ نیە (خوا) وازیان لێ دەھێنێت لە گومڕایی و یاخی بوونی خۆیاندا گێژ بخۆن

7:187 (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن لەبارەی ڕۆژی دواییەوە کەی دەبێت بڵێ: زانینی ئەوە تەنھا لای پەروەردگارمە ھیچ کەس (ناتوانێت) کاتەکەی ئاشکرا بکات جگە لەپەروەردگار نەبێت (ھاتنی قیامەت) بۆ ئاسمانەکان و زەویش گران و قورسە نایەت بەسەرتاندا (ڕوونادات) لەناکاودا نەبێت لە تۆ دەپرسن وەک ئەوەی کە تۆ لە (ھاتنی) ڕۆژی دوایی ئاگادار بیت (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان زانینی (ھاتنی) ئەو ڕۆژە تەنھا لای خوایە بەڵام زۆرێک لە خەڵکی نایزانن