>

محمد صالح بامۆکی — 172

7:164 کاتێک تاقمێ لەوان (بەتاقمێکی تریانی) ووت بۆچی ئامۆژگاری کۆمەڵێک دەکەن کەخوا لەناویان دەبات یان بەسزایەکی سەخت سزایان دەدات ووتیان: تا لای پەروەردگارتان بەھانە و عوزر بێت و (تاوانبار نەبین لە سەر بێ دەنگیمان) و بەڵکو ئەوان لەخوا بترسن

7:165 ئەمجا کاتێک ئەوەی پێی ئامۆژگاری کرابوون لەبیریان چوو ئەوانەی بەرگرییان دەکرد لە خراپە وتاوان رزگارمان کردن ئەوانەش کە ستەمیان کرد سزامان دان بەسزایەکی زۆر خراپ بەھۆی دەرچوونیان لە فەرمانی خوا

7:166 جاکاتێک یاخی بوون لەوەی قەدەغە کرابوون لێی ئەوسا پێمان ووتن: ببنە چەند مەیمونێکی دوورخراوەی بێ نرخ

7:167 وە (ئەی موحەممەد ﷺ) بیربکەرەوە کاتێک پەروەردگارت ڕایگەیاند و دای بە گوێچکەیاندا سوێندبێ بێگومان دەینێرێت بۆیان تا ڕۆژی دوایی کەسانێ کە سزای توند و بەدیان پێ بچێژێت بەڕاستی پەروەردگارت تۆڵەی خێرایە بەڕاستی لێ خۆش بوو و میھرەبانیشە

7:168 وە ئەوانمان لەسەر زەویدا بە چەند کۆمەڵێک دابەش کرد ھەندێکیان چاکەکارن وە ھەندێکیشیان وەک ئەوان نەبوون (بێ باوەڕ بوون) وە تاقیمان کردنەوە بەچەندەھا چاکەو خۆشی و بەچەندەھا خراپە و ناخۆشی بەئومێدی ئەوەی بگەڕێنەوە (بۆ لای خوا)

7:169 دوای ئەوان جێ نشینانێکی خراپ ھاتنە جێگەیان کە میراتگری تەورات بوون کە ھەر بۆ ماڵ وسامانی (حەرامی) ئەم دونیایە ھەوڵیان ئەدا ئەوەشیان ھەڵبژارد وە دەیانووت بێگومان ئێمە عەفو دەکرێین لەکاتێکدا ئەگەر بۆیان بێت کاڵایەکی وەک ئەوی تر ئەگەر چی خراپیش بوایە وەریان دەگرت ئایا لێیان وەرنەگیراوە و پێویست نە کراوە لەسەریان پەیمان لە تەوراتدا کە بەدەم خواوە ھیچ نەڵێن بێجگە لە ڕاستی نەبێت ئەوەی لە تەوراتدا ھەبوو خوێندویانەتەوە, وە ڕۆژی دوایی و (دەست کەوتی ئەو ڕِۆژە) چاکتر و باشترە بۆ ئەوانەی کە خۆ پارێزو لە خواترسن ئایا ھێشتا ژیر نابن؟

7:170 وە ئەوانەی بەتوندی دەست دەگرن بەتەوراتەوە (و پەیڕەویان دەکرد پێش ھاتنی ئیسلام) وە نوێژەکانیان بەجێ دەھێنن بێگومان ئێمە وونی ناکەین پاداشتی چاکەکاران