>

محمد صالح بامۆکی — 168

7:144 (پەروەردگار) فەرمووی: ئەی موسا بێگومان من تۆم ھەڵبژاردوە بەسەر ھە موو خەڵکیدا بەپەیامەکانم و قسەکردنم (لەگەڵت ڕاستەوخۆ) کەواتە ئەوەی پێم بەخشیوی توند دەستی پێوە بگرە وە لە سوپاسگوزاران بە

7:145 و لەو پارچە تەختانەدا بۆمان نووسی لە ھەموو جۆرە باسێک پەند و ئامۆژگاری و باسی ھەموو شتێک بەڕوونی (کە پێویستیان پێی بێت) کەواتە (موسا) بەتوندی بیانگرە و ئاگاداریان بە وە فەرمان بە گەلەکەت بکە تا دەست بگرن و ڕەفتار بکەن بە جوانتر و چاکترینیان بەزوویی جێ و شوێنی لەسنوور دەرچووانتان نیشان دەدەم

7:146 لایان ئەدەم لە بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانم ئەوانەی کە خۆیان بە گەورە دادەنێن لەسەر زەویدا بەناھەق و ناڕەوا ئەوانە ئەگەر ھەموو ئایەت و موعجیزەیەک ببینن باوەڕی پێ ناھێنن وە ئەگەر ئایینی ڕاست و دروست ببینن نایکەن بە رێبازو ئایینی خۆیان وە ئەگەر ڕێگەی گومڕایی و ئاینی چەوت ببینن دەیکەن بە ئاین و ڕێباز بۆ خۆیان ھەموو ئەمانە لەبەر ئەوەیە کە بەڵگەو نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی وە ھەمیشە بێ ئاگا بوون لێیان

7:147 وە کەسانێک کە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەیان بە درۆزانی ھەروەھا دیداری ڕۆژی دواییان (بە درۆ زانی) کارو کردەوەی (چاکیان) بە ھیچ دەرچوو (پوچەڵ بوویەوە) ئایا جگە لەو (خراپانەی) کە دەیان کرد سزا دەدرێن؟

7:148 وە ھۆزی موسا پاش (رۆیشتنی) موسا دروستیان کرد لە خشڵ و زێڕەکانیان پەیکەری گوێرەکەیەک کە قۆڕەی (وەک گوێرەکەی) ھەبوو ئایا ئەوانە نەیانبینی کە بێگومان ئەو (گوێرەکەیە) قسەیان لەگەڵدا ناکات و ھیچ رێبازێکیشیان نیشان نادات کردیان بە (پەرستراو) و ئەوانە ستەمکاربوون

7:149 وە کاتێک لە دەستیان دەرچوو (زۆر پەشیمان بوونەوە) وە تێگەیشتن و بینیان کە بێگومان گومڕابوون ووتیان: سوێند بە خوا ئەگەر پەروەردگارمان بەزەیی پێماندا نەیەتەوە، وە لە گوناھەکانمان خۆش نەبێت ئەوەبەڕاستی ئێمە لە زیان لێ کەوتوان دەبین