محمد صالح بامۆکی — 167
7:138 ئەمجا نەوەی ئیسرائیلمان لەو دەریا پەڕاندەوە (فیرعەون و گەلەکەیمان تێدا خنکاند) ئەمجا تووشی خەڵکانێک بوون بەردەوام خەریکی پەرستنی بتەکانیان بوون (جولەکەکانیش) ووتیان: ئەی موسا ھەروەک ئەو پەرستراوانەی ئەوان تۆیش پەرستراوێکمان بۆ دابنێ موسا فەرمووی: بەڕاستی ئێوە ھۆزێکی نەفامن
7:139 بێگومان ئەوانە ئەو (بت پەرستیەی) ئەوانی لەسەرە لە ناودەچێت وە ھەرچی دەکەن بەتاڵ و ھەڵوەشاوەیە
7:140 موسا) فەرمووی: ئایا جگە لە خوا داوای پەرستراوێکی ترتان بۆ بکەم؟ کە (ئەو خوایە) ڕێزی داوون بەسەر جیھانیاندا
7:141 وە (بیربکەنەوە) لەو وەختەی رزگارمان کردن لە دەست و پەیوەندەکەی فیرعەون کە ئەشکەنجە و ئازاری سەختیان دەدان کوڕانی ئێوەیان دەکوشت و ئافرەتانی ئێوەیان دەھێشتەوە (بۆ خزمەتی خۆیان) وە لەو (ئازاردانە) تاندا تاقی کردنەوەیەکی گەورە بوو لەلایەن پەروەردگارتانەوە
7:142 وە بەڵێنمان بە موسا دا سی شەو بەدە شەوی تر ماوەکەمان تەواوکرد ئەوسا وەختی دیداری پەروەردگاری بوو بە چل شەوی تەواو موسا بە ھارونی برای ووت تۆ لە ناو گەلەکەمدا جێنشینم بە و کاری چاک بکە و شوێنی ڕێبازی خراپەکاران مەکەوە
7:143 جا کاتێک موسا ھات بۆ کات و شوێنی دیاری کراومان (بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵمان) و پەروەردگار ووتووێژی لەگەڵدا کرد ووتی: ئەی پەروەردگارم خۆتم نیشان بدە تا بت بینم (پەروەردگار) فەرمووی: تۆ (لە دونیادا) من نابینی بەڵام سەیری (لای) شاخەکە بکە جا ئەگەر ئەو شاخە لە شوێنی خۆی دا نەجوڵا ئەوە دوای کەمێک تۆش دەمبینی جا کاتێک پەروەردگاری خۆی دەرخست بۆ شاخەکە شاخەکەی وورد و ھان کرد و (لەگەڵ زەویدا تەختی کرد) و موساش بەبێ ھۆشی کەوت بەڕوودا جا وەختێ ھۆشی بەخۆیدا ھاتەوە (چاک بوویەوە) فەرمووی: پاکی و بێگەردی بۆ تۆ (ئەی پەروەردگار) بە پەشیمانی گەڕامەوە بۆ لات وە من یەکەمی بڕوا دارنم