محمد صالح بامۆکی — 164
7:105 وا شیاوە و (سوورم) کە ھیچ شتێک نەڵێم بە ناوی خواوە جگە لە ھەق و ڕاستی بە ڕاستی لەلایەن پەروەردگارتانەوە بەڵگەی ڕوون و ئاشکرام بۆ ھێناون کەواتە بەنو ئیسرائیل لەگەڵ من بنێرە (بەرەڵایان کە، لە کۆیلەیی و چەوسانەوەت)
7:106 (فیرعەون) ووتی: ئەگەر بەڵگە و موعجیزە یەکت ھێناوە (ئەی موسی) ئەوە نیشانی بدە ئەگەر تۆ لە ڕاست بێژانی
7:107 ئەمجا موسا گۆچانەکەی فڕێدا یەکسەر گۆچانەکە بوو بەمارێکی گەورەی ئاشکرا
7:108 دەستی (لە باخەڵیەوە یان لە بنھەنگڵیەوە) دەرھێنا لە پڕ ئەو (دەستە) سپی و پرشنگداربوو بۆ بینەران
7:109 ھەندێک لە کاربەدەست ودەسەڵاتدارانی گەلەکەی فیرعەون ووتیان: بە ڕاستی ئەم (موسایە) جادوگەرێکی زۆر زانە
7:110 دەیەوێت لە خاک و ووڵاتی خۆتان دەرتان کات جا ئێوە فەرمان و راتان چیە (لەم بارەیەوە)
7:111 ئەوانیش ووتیان: کاری (موسا) وبراکەی دوابخە و کەسانێک بنێرە له شارانەكاندا ههموو (جادوگەرهكان) كۆبكهنهوه
7:112 ھەموو جادووگەرێکی شارەزات بۆ دەھێنن
7:113 جادوگەران ھاتن بۆ لای فیرعەون ووتیان: بێگومان ئێمە پاداشت و خەڵاتی گەورەمان دەبێت ئەگەر ھاتوو ئێمە سەرکەوتین (بەسەر موسا دا)؟
7:114 (فیرعەون) ووتی: بەڵێ پاداشتی گەورەتان دەبێت: و بێگومان ئێوە لەنزیکانی (خۆم) دەبن
7:115 (جادوگەرەکان) ووتیان ئەی موسا یاتۆ (ئەوەی پێتە) فڕێی دە یان ئێمە دەیھاوێژین و فڕێی دەدەین
7:116 (موسا) ووتی: ئێوە بیھاوێژن (ئەوەی پێتانە) ئەمجا کاتێ (ئەوەی پێیان بوو لە جادو) فڕێیاندا چاوبەستیان لە خەڵک کرد وترسێکی گەورەیان خستە دڵیانەوە, وە جادویەکی گەورەیان نواند
7:117 وەحیمان کرد بۆ موسا کە گۆچانەکەت فڕێ بدە ئیتر یەکسەر ئەو (گۆچانە بوو بەمار) و ھەرچی جادوی درۆینەیان کردبوو ھەڵی لووشی
7:118 ئیتر ڕاستی دەرکەوت و ڕوون بوویەوە ئەوانیش ھەرچی (سیحر) یان کرد بوو پووچەڵ بوویەوە
7:119 ھەر لەوێدا (فیرعەون و شوێنکەوتوانی) ژێر خران و دۆڕان و بە ڕسوایی گەڕانەوە
7:120 وە جادوگەران ھەموویان سوژدەیان برد (بۆ پەروەردگاریان)