محمد صالح بامۆکی — 160
7:74 بیر بکەنەوە لەو کاتەی کەخوا ئێوەی گێڕا بەجێنشین لەپاش ھۆزی عاد لەزەویدا دایمەزراندن و نیشتەجێی کردن لەدەشتەکانیدا کۆشکی بەرز دروست دەکەن وە لەشاخەکانیدا، ماڵ و خانوو دائەتاشن دە بیربکەنەوە لەچاکە گەورەکانی خوا و (سوپاسی بکەن) و خراپەکاری مەکەن لەوڵاتدا و (مەبن بەخراپەکار و گێرە شێوێن)
7:75 دەسەڵاتدارە لووت بەرزەکانی گەلەکەی ووتیان بەوانەی لاوازو ژێر دەستەکرا بوون ئەوانەی بڕوایان ھێنا بوو لەناویاندا ئایا دەزانن کەێاڵح ڕەوانە کراوە لەلایەن پەوەردگاریەوە ووتیان بێگومان ئێمە بڕوادارین بەوەی کەێالح پێی ڕەوانە کراوە
7:76 ئەوانەی خۆیان بەزل دەزانی ووتیان بەڕاستی ئێمە بێ باوەڕین بەوەی کەئێوە بڕواتان پێ ھێناوە
7:77 ئەمجا حوشترەکەیان سەربڕی وە سەرکەشیان کرد لەفەرمانی پەروەدگاریان وە ووتیان: ئەی ساڵح ئەو بەڵێنی (سزایەی) بە ئێمەی دەدەیت بۆمان بێنەدی ئەگەر تۆ لەپێغەمبەرانی
7:78 بەھۆی ئەوەوە بومە لەرزەیەکی بەتین لێی دان ئیتر ھەموویان لەماڵ وخانووەکانیان دا بوون بە (لاشەی) بێ گیان و بێ جوڵە
7:79 جا ساڵح ڕووی لێ وەرگێڕان و (وازی لێ ھێنان) وە فەرمووی ئەی گەلەکەم سوێند بەخوا بەڕاستی پەیامی پەروەردگارم پێ ڕاگەیاندن وە ئامۆژگاریم کردن و دڵسۆز بوم بۆتان بەڵام ئێوە ئامۆژگارو دڵسۆزانتان خۆشناوێت
7:80 وە لوطمان نارد، کاتێک بەگەلەکەی ووت چۆن ئێوە ئەو کارە زۆر بەد و خراپە دەکەن کە (نێر بازیە) ھیچ کەس لەجیھاندا پێشتان نەکەوتوە لەو (کارەپیسە) دا
7:81 بەڕاستی ئێوە بەپیاوان ئارەزوتان دەشکێنن؟ لەجیاتی ئافرەتان؟ بەڵکو ئێوە دەستەیەکی زیادە ڕۆن