>

محمد صالح بامۆکی — 158

7:58 زەوی وخاکی پاک و بەپیت ڕووەک و شیناییەکەی بەفەرمانی پەروەردگاری دەڕوێت وە ئەوەی پیس و بێ خێرە دڕک و داڵ نەبێ لێی ناڕوێت و دەرنایەت ئا بەو جۆرە ئایەتەکانی خۆمان باس دەکەین بۆ گەلێک کە سوپاسگوزاربن

7:59 سوێند بەخوا بێگومان ئێمە نوحمان ڕەوانە کرد بۆ لای گەلەکەی ووتی: ئەی گەلەکەم تەنھا خوا بپەرستن ئێوە ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لەو (لە خوا) بەڕاستی من دەترسم (دووچاری) ئێوە بێت سزای ڕۆژێکی گەورە (کە ڕۆژی دواییە)

7:60 کاربەدەست و دەسەڵاتدارانی گەلەکەی ووتیان بەڕاستی ئێمە تۆ لەگومڕاییەکی ئاشکرادا دەبینین

7:61 فەرمووی: ئەی گەلەکەم ھیچ گومڕاییەک لەمندا نیە بەڵکو من نێرراوم لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە

7:62 پەیامەکانی پەروەردگارم ڕادەگەیەنم پێـتان وە ئامۆژگاریتان دەکەم و ئەوەی من لەلایەن خواوە دەیزانم ئێوە نایزانن

7:63 ئایا سەرتان سوڕماوە لەھاتنی پەیام و یادخەرەوەیەک لەلایەن پەوەردگارتانەوە بۆ پیاوێک لەخۆتان (کەنوحە) بۆ ئەوەی ئاگادارتان کاتەوەو بتانترسێنێت و خۆتان بپارێزن (لەنا فەرمانی خوا) بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێ بکرێت

7:64 دوای ئەوە بڕوایان پێ نەھێنا ئێمەش (نوح) مان ڕزگار کرد ھەروەھا ئەوانەش لە گەڵیدا بوون لەکەشتیەکەدا پاشان ئەوانەی بڕوایان نەبوو بە ئایەتەکانمان نوقممان کردن و خنکاندمانن بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵی (دڵ) کوێران بوون

7:65 وە ناردمان بۆ لای گەلی عاد براکەیان کە ھوود (پێغەمبەرە) فەرمووی: ئەی گەلەکەم بەتەنھا خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لەو دەی ئایا ئێوە پارێزکار نابن ولەخودا ناترسن؟!

7:66 ئەو کاربەدەست و دەسەڵاتدارانەی کە بێ بڕوابوون لە گەلەکەی ووتیان بە ڕاستی ئێمە تۆ لەگێلی و نەفامیدا دەبینین وە بە ڕاستی وا گومان دەبەین کە تۆ لەدرۆزنان بیت

7:67 فەرمووی ئەی گەلەکەم ھیچ گێلی و نەفامی یەک لە مندا نیە بەڵکو من نێرراوێکم لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانیانەوە