>

محمد صالح بامۆکی — 144

6:125 جا ھەرکەسێک خوا بیەوێت ڕێنمونی بکات سینگی فراوان دەکات بۆ ئیسلام (و بڕوا ھێنان) وە ھەر کەس خوا بیەوێت گومڕای کات (لەبەر نەشیاوی وسەرکەشی خۆی) سنگی زۆر تەنگ دەکات وەک ئەوەی (بیەوێت) بەرز ببێتەوە بەرەو ئاسمان ( چونکە مرۆڤ تا بەرەو ئاسمان بەرز ببێتەوە ھەست بە تەنگە نەفەسی دەکات وبەناڕەحەت ھەناسەی بۆ دەدرێت) بەو جۆرە خوا پیسی و ناپاکی دادەنێت لەسەر ئەوانەی کەبڕوا ناھێنن

6:126 ئەم ئیسلامە ڕێگای پەروەردگارتە کەڕێک و ڕاستە بێگومان بەڕوونی ئایەتەکانمان باسکردووە بۆ کۆمەڵێک کەبیربکەنەوە

6:127 بۆ ئەوانەیە لای پەروەردگاریان ماڵی ئاشتی کە (بەھەشتە) تەنھا ئەویش دۆستیانە بەھۆی ئەو کردەوە چاکانەی دەیان کرد

6:128 وە ڕۆژێک (خوا) تێکڕا کۆیان دەکاتەوە و (دەفەرموێت) ئەی دەستەو کۆمەڵی جنۆکە بێگومان ئێوە زۆر کەستان لەئادەمیەکان گومڕا کرد وە دۆستەکانیان لەئادەمی دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ھەندێکمان سوود و کەڵکمان لەھەندێکمان وەرگرت وە بەو کاتەو مۆڵەتە گەیشتین کەبۆت دیاری کرد بووین خوا فەرمووی ئاگر شوێنتانە بەھەمیشەیی و بێ بڕانەوە دەمێننەوە تیایدا جگە لەو کاتەی کەخوا بیەوێت بەڕاستی پەروەردگارت کار دروست و زانایە

6:129 بەو شێوەیە ھەندێک لەستەمکاران دەکەین بەدۆست و پشتیوانی ھەندێکی تریان بەھۆی ئەو کردەوانەوەی ئەنجامیان دەدا

6:130 ئەی دەستە و کۆمەڵی جنۆکە و ئادەمی ئایا پێغەمبەرانتان لەخۆتان بۆ نەھات کەئایەتەکانی منتان بۆ بخوێننەوە, وە لەگەیشتن و دووچار بوونی ئەم ڕۆژەیان نەترساندن دەڵێن (ڕاستە و) شایەتی لەسەر خۆمان دەدەین بەڵام ژیانی دونیا خەڵەتاندینی و شایەتیان لەسەر خۆیاندا کەبێگومان ئەوان بێ بڕوا بوون