محمد صالح بامۆکی — 138
6:82 ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە و بڕواکەیان تێکەڵ بەستەم (ھاوەڵ دانان) نەکردووە ھێمنی و ئاسایش تەنھا بۆ ئەوانەیە ھەر ئەوانەش ڕێنمون کراوون
6:83 ئەو (بەڵگانە) بەڵگەی ئێمە بوون کە دابوومان بە ئیبراھیم لەبەرانبەر گەلەکەیەوە ھەرکەسێک بمانەوێت پلەوپایەی بەرز دەکەینەوە بەڕاستی پەروەردگارت کاردروست و زانایە
6:84 وە ئیسحاق و (لەئیسحاقیش) یەعقوبمان پێ بەخشی ڕێنمونی ھەموویانمان کرد وە لەوەو پێش ڕێنمونی نوحیشمان کرد ولەنەوەکانی نوح داود و سولەیمان و ئەیوب و یوسف و موساو ھارونمان (ڕێنمونی کرد) ئا بەو چەشنە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە
6:85 وە زەکەریا و یەحیا و عیسا و ئیلیاس ھەریەک لەمانە لە چاکەکاران بوون
6:86 وە ئیسماعیل و یەسەع و یونس و لووط ھەریەکە لەمانە ڕێزمانداون بەسەر ھەموو خەڵکیدا
6:87 ھەروەھا ھەندێک لەباوک و نەوەو و براکانیان ھەڵمان بژاردوون و ڕێنمونیمان کردوون بۆ ڕێگەی ڕاست
6:88 ئەوە ڕێنمونی خوایە ڕێنمونی ھەربەندەیەکی پێدەکات لەبەندەکانی کە خۆی بیەوێت وە ئەگەر ھاوبەشیان ڕەوا بدایە بۆ خوا بێگومان ئەو چاکانەی کردبویان ھەمووی بێ پاداشت دەردەچوو
6:89 ئەوانە کە سانێکن پەیام و زانین و حوکمڕانی و پێغەمبەرێتیمان پێ بەخشیوون جا ئەگەر ئەوانە (قوڕەیش) بڕوای پێ نەھێنن ئەوە بێگومان بەدەستەیەکی ترمان سپاردووە (چاودێری بکەن و) بێ بڕواش نابن پێی
6:90 ئەوانە (ئەو پێغەمبەرانەی باسکران) کەسانێک بوون خوا ڕێنمونی کردن دەی پەیڕەوی ڕێگە وڕێبازی ئەوان بکە (ئەی موحەممەد ﷺ) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ داوای ھیچ کرێ و پاداشتێکتان لێناکەم لەسەری ئەم قورئانە تەنھا ئامۆژگاری یە بۆ ھەموو جیھانیان