محمد صالح بامۆکی — 134
6:53 وە بەوجۆرە ھەندێکیانمان بەھەندێکی تریان تاقی کردەوە بۆ ئەوەی بڵێن ئایا ئەوانە خوا رێزو بەھرەی پێ بە خشیوون لە ناو ئێمەدا؟ ئایا خوا لە ھەموو کەس زاناتر نیە بەوانەی شوکرانە بژێرن؟
6:54 وەکاتێک ئەوانەی کە بڕوایان ھەیە بە ئایەتەکانی ئێمە ھاتن بۆلات ئەوە پێیان بڵێ سڵاوتان لێ بێت پەروەردگارتان بەزەیی و میھرەبانی لەسەر خۆی پێویست کردووە بێگومان ھەر کەس لە ئێوە کارێکی خراپ بکات بەنەزانی پاشان بگەڕێتەوەو تەوبە بکات وخۆی چاک بکات ئەوە بەڕاستی خوا لێبوردە و بەبەزەییە
6:55 ئا بەو جۆرە ئایەتەکان ڕوون دەکەینەوە بۆ ئەوەی ڕێگای تاوانباران ڕوون بێتەوە
6:56 بڵێ: بێگومان من قەدەغەم لێکراوە لەوەی کەبەندایەتی بکەم بۆ ئەوانەی ئێوە ھاواریان لێدەکەن و دەیان پەرستن بێجگە لە خوا بڵێ من شوێنی ئارەزووەکانی ئێوە ناکەوم ئەگەر وا بکەم بێگومان من گومڕا دەبم وەلە ڕیزی ئەو کەسانەدا نابم کە ڕێنمونیان وەرگرتووە
6:57 بڵێ بێگومان من لەسەر بەڵگەیەکی ئاشکرام کە لەلایەن پەروەردگارمەوەیە کەچی ئێوە بڕواتان پێ نەھێنا ئەو (سزای) ئێوە پەلەی ھاتنی دەکەن بە دەست من نیە فەرمان ڕەوایی تەنھا بۆ خوایە حەق و ڕاستی باسی دەکات وە ئەو چاکترینی بڕیاردەر و جیاکەرەوەیە
6:58 بڵێ ئەگەر لام بوایە ئەوەی ئێوەپە لە دەکەن لە ھاتنی ئەوا کاری نێوان من و ئێوە کۆتایی پێ دەھێنرا وە خوا چاک ئاگادارە بە ستەمکاران
6:59 وە کلیلی ھەموو نھێنیەکان ھەرلای خوایە کەس نایانزانێت جگە لە (خوا) وە (خوا) دەزانێ چی لە ووشکانی و دەریادا ھەیە وە ھەر گەڵایەک بکەوێتە خوارەوە خوا پێی دەزانێت و ھەر دانەوێڵەیەک لە تاریکیەکانی زەویدا بێت و ھەر تەڕو ووشکێک ھەبێت ھەر ھەموویان لە کتێبی ئاشکرا لە (لوح المحفوڤ) دان