محمد صالح بامۆکی — 127
5:114 عیسای کوڕی مەریەم فەرمووی ئەی خوای پەروەردگارمان لەئاسمانەوە خوانێکمان بۆ بنێرە خوارەوە تا ببێت بە جەژن بۆ ئێستامان و نەوەکانی داھاتووشمان وەموعجیزە و بەڵگەیەک بێت لەلایەن تۆوە, وە ڕزق و ڕۆزیمان پێ ببەخشە چونکە تۆ باشترینی ھەموو ڕۆزی دەرانی
5:115 خوای گەورە فەرمووی: بە ڕاستی من ئەو خوانە دەنێرمە خوارەوە بۆتان ئەمجا ھەر کەس لەئێوە بێ بڕوا و نا سوپاس بێت لە پاش ئەوە ئەوە بێگومان سزایەکی ئەدەم کە سزای ھیچ کەسی پێ نادەم لەجیھانیان
5:116 وە (بیر بکەرەوە) کاتێک خوا دەفەرمووێت: (لەڕۆژی دواییدا) ئەی عیسای کوڕی مەریەم ئایا تۆ ووتووتە بە خەڵکی کەمن و دایکم بەدوو پەرستراو دابنێن (وبمانپەرستن) لەجیاتی خوا؟ (عیسای) ووتی: پاک و بێگەردی بۆ تۆ ئەی خوایە نابێت و ناگونجێت بۆ من شتێک بڵێم کە بە ھیچ شێوەیەک مافی من نیە ئەگەر من ئەو قسەیەم کردبێت ئەوە بەڕاستی تۆ ئاگات لێیە چونکە تۆ ئەوەی لە نەفسم دایە دەیزانی بەڵام من نازانم و بێ ئاگام لەوەی کە لەنەفسی تۆدایە بەڕاستی تەنھا تۆ زانای تەواوی بە ھەموو نھێنیەک
5:117 ھیچم پێ نەوتوون بێجگە لەوە نەبێت کە تۆ فەرمانت پێکردووم کە بەندایەتی خوا بکەن کەپەروەردگاری من و ئێوەیشە و من شایەت و چاودێر بووم بە سەریانەوە تا لە ناویاندا بووم ئەمجا کاتێک تۆ منت بردەوە (و بەرزت کردمەوە بۆ ئاسمان) ھەر خۆت چاودێر بووی بەسەریانەوە, وەخۆت ئاگادار و شایەتی بەسەر ھەموو شتێکەوە
5:118 ئەگەر سزایان بدەیت، ئەوە بێگومان بەندەی خۆتن وەئەگەر لێشیان خۆش ببیت ئەوە بێگومان تەنھا خۆتی بەدەستەڵات و کاردروست
5:119 خوای گەورە فەرمووی: ئەمە رۆژێکە ڕاستبێژان ڕاستیەکەیان کەڵکیان پێدەگەیەنێت بەھەشتانێکیان بۆ ھەیە کە ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕۆن ئەمێننەوە تیایدا بە ھەمیشەیی خوا ڕازی بووە لێیان و ئەوانیش لە خوا رازی بوون ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە
5:120 ھەر بۆ خوایە خاوەندارێتی ئاسمانەکان و زەوی و ھەرچیشیان تێدایە وە تەنھا ئەو بەسەر ھەموو شتێکدا بە توانا و دەسەڵاتدارە