>

محمد صالح بامۆکی — 125

5:104 وەکاتێک کە بووترێت پێیان وەرن بۆ لای ئەو قورئانەی کە خوا ناردویەتیە خوارەوە و بۆ لای (پێغەمبەر ﷺ) دەڵێن بەسمانە ئەو (ئاینەی) کەباوک و باپیرانمان لەسەری بوون ئایا (چاویان لێدەکەن) ئەگەر لە حاڵێکدا باو باپیرانیشیان ھیچ شتێکیان نەزانیبێ وگومڕابووبن

5:105 ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ھۆشتان بەخۆتانەوە بێت زیانتان پێناگەیەنێت ئەوەی گومڕا بووە ئەگەر ئێوە لەسەر ڕێی ڕاست بن (رێگری کردن لەخراپە بەشێکە لە ڕێنمونی وەرگرتن) ھەر بۆلای خوایە گەڕانەوەی ھەمووتان بەگشتی ئەمجا ھەواڵتان پێ ئەدا بەھەر کردەوەیەک کە کردووتانە

5:106 ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە شایەتی بدەن لە نێوانتاندا کاتێک کەمردنی ھەرکامتان نزیک بوویەوە لەکاتی وەسیەت کردنتاندا دوو کەسی دادپەروەر لەخۆتان (موسوڵمان بن) یان دووکەسی تر جگەلە خۆتان (کافربن) ئەگەر ئێوە بەسەفەر ڕۆشتبوون بە ووڵاتدا و بەڵای مردنتان تووش ھات (دوو شایەتەکە) ڕاگرن لەپاش نوێژی (عەسر) دەبێ سوێند بخۆن بەخوا ئەگەر گومانتان بوو (لە ڕاستی و پاکیان) ئێمە (سوێند خواردنمان) بەخوا ناگۆڕینەوە بەھیچ نرخێک باشایەتی بۆدراوەکە خزم و نزیکیش بێت وە شایەتی (دان بۆ) خوا ناشارینەوە بێگومان (ئەگەر شایەتیەکەمان شاردەوە) کەواتە بەڕاستی لە گوناھباران دەبین

5:107 ئەمجا ئەگەر زانرا (پاش سوێند خواردنیان) بەوەی کە ئەو دوو شایەتە درۆیان کردوە و خۆیان تاوانبارکردووە ئەوە دووکەسی تر لە شوێنی ئەواندا ھەڵدەستن (بەسوێند خواردن) لەوانەی کەشیاو و نزیکتربن (لەمردووەکە) لەو دووانە ئەمجا ھەردووکیان سوێند بخۆن بە خوا کەبەڕاستی شایەتیەکەی ئێمە ڕاستترە لە شایەتیەکەی ئەو دووانەی پێشوو وە لەڕاستی لامان نەداوە (لەسوێند خواردنەکەماندا) بێگومان (ئەگەر لابدەین) ئەوکاتە ئێمە لەستەمکاران دەبین

5:108 ئەو (جۆرە شایەتیدانە) نزیکترە کە شایەتەکان ھەڵسن بە شایەتیەکەیان بەشێوە ڕاستەکەی یان بترسن لە ڕەدکردنەوەی سوێندەکان (بۆخزمی نزیکی مردووەکە) دوای سوێند خواردنی ئەمان (واتە بە درۆ بخرێنەوە) بترسن لە خوا و خۆتان بپارێزن و گوێڕایەڵی فەرمانی خوا بن خوا ڕێنمونی کۆمەڵی لەسنوور دەرچوو ناکات