محمد صالح بامۆکی — 120
5:71 وایان دەزانی کەتۆڵە و سزا دووچاریان نابێت جا بۆیە کوێرو کەڕبوون (لەئاست بیستن و بینینی ھەق) لە پاشان خوا تەوبە و گەڕانەوەی لێ وەرگرتن ئەمجا لەپاش ئەوە زۆر بەیان کوێرو کەڕبوون (لەبیستن و بینینی بەڵگەو ئایەتەکانی خوا وە خوا بینەرە بەھەر کردەوەیەک کەدەیکەن
5:72 سوێند بێت بێ باوەڕبوون ئەوانەی کەووتیان بێگومان خوا مەسیحی کوڕی مەریەمە لەکاتێکدا مەسیح (کاتێک ڕەوانەکرا) ووتی ئەی بەنو ئیسرائیل تەنھا خوا بپەرستن کە پەروەردگاری من و ئێوەشە بەڕاستی ھەر کەس ھاوبەش بۆخوا دابنێت ئەوە بێگومان خوا بەھەشتی لێ حەرام کردووە، وە جێگا و شوێنی ئاگر دەبێت وە بۆ ئەو ستەمکارانە ھیچ یارمەتیدەرێک نیە
5:73 سوێند بەخوا بەڕاستی بێ باوەڕبوون ئەوانەی کەووتیان بێگومان خوا یەکێکە لەو سێ خوا (کەبریتین لەپەروەردگارو عیسی و دایکی) (لەکاتێکدا) ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لەتەنھا خوایەک وە ئەگەر واز نەھێنن لەو ووتە ناڕەواو بەدانە سوێند بەخوا دووچاری ئەوانەیان ئەبێت کەبێ باوەڕبوون سزایەکی بەئازارو سەخت
5:74 دەی ئایا بۆ تۆبە ناکەن و ناگەڕێنەوە بۆلای خوا؟ و داوای لێبوردنی لێ ناکەن؟ لەکاتێکدا خوا لێبوردەی میھرەبانە
5:75 مەسیحی کوڕی مەریەم ھیچ نیە جگە لەپێغەمبەری خوا بێگومان لەپێش ئەوەوە چەندەھا پێغەمبەر بوون دایکیشی ئافرەتێکی زۆر ڕاستگۆیە ھەردووکیان خواردنیان دەخوارد (واتە خوانین) سەرنج بدە چۆن ئایەت و بەڵگەکان ڕوون دەکەینەوە بۆیان پاشان سەیرکە چۆن لا دەدرێن لەحەق بەرەو بەتاڵ دەڕۆن
5:76 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ئێوە بێجگە لەخوا شتێک دەپەرستن؟ کە ھیچ زەرەرو سوودێکی نیە بۆتان وە خوا ھەر خۆی بیسەر و زانایە
5:77 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی نامەدارەکان زیادە ڕۆی مەکەن لەئاینەکەتاندا جگە لەوە نەبێت کەڕاست وحەقە و شوێن ئارەزووی کەسانێک مەکەون کەبەڕاستی پێشتر گومڕاو سەرلێ شێواو بوون وە زۆر کەسیشیان گومڕاکرد وە خۆشیان گومڕابوون و لایاندا لەڕێگای ڕاست