>

محمد صالح بامۆکی — 12

2:77 ئایا ئەوان نازانن کەبەڕاستی خوا ئاگادارە بە ئەوەی کەپەنھانی ئەکەن و ئەوەی ئاشکرای ئەکەن

2:78 وە ھەندێکیان نەخوێندەوارن لەپەڕاوەکە (تەورات) نازانن، تەنھا ئاوات و ھیوای ھیچ وپووچ نەبێت وە ئەوان ھەر دوای گومان دەکەون

2:79 ئەمجا ھاوارو تیاچوون بۆ ئەوانەی کەتەوراتە ( تێکدراوە) کە بەدەستی خۆیان دەنوسنەوە پاشان دەڵێن: ئەم (نامەیە) لە خواوەیە تاشتێکی کەمی پێ بکڕن ساھاوارو تیاچوون بۆ ئەوان لەوە کەدەستی ئەوان نوسیوێتیەوە وە ھاوار بۆئەوان لەوەی کە ئەنجامی ئەدەن

2:80 وە ( جوولەکەکان) وتیان: ئاگری دۆزەخمان لێ ناکەوێت مەگەر چەند ڕۆژێکی ژمێرراو نەبێت بڵێ: ئایا پەیمانتان لەخواوە وەرگرتووە؟ (بۆ ئەمەی کە دەیڵێن) تا خواش پێچەوانەی پەیمانی خۆی نەکات؟ یان شتێکی وا ھەڵدەبەستن بەدەم خـوداوە کەنایزانن

2:81 نەخێر وانیە ھەرکەسێک خراپەیەک بکات وە تاوانەکەی خۆی لەھەموو لایەکەوە دەوری دابێت ودایگرێتەوە ئا ئەوانە ھاوەڵی ئاگرن تیایدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی

2:82 وە ئەوکەسانەی کەبڕوایان ھێناو کردەوەی باشیان کرد ئا ئەوانە ھاوەڵی بەھەشتن تیایدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی

2:83 (وە بیربکەنەوە) کاتێک کەپەیمانمان لەجوولەکە وەرگرت کە ھیچ شتێک نەپەرستن جگە لە خوای گەورە وە چاکە بکەن لەگەڵ دایک و باوک وە لەگەڵ خزمان وە لەگەڵ ھەتیوان و ھەژاراندا وە قسەی شیاو بکەن لەگەڵ خەڵکیدا وە نوێژ بکەن وە زەکات بدەن ئەمجا پشتتان ھەڵکرد کەمێکتان نەبێت وە ئێوە ھەر بەرھەڵستکار و (پشت ھەڵکەرن)