>

محمد صالح بامۆکی — 118

5:58 کاتێک ئێوە بانگ دەدەن بۆ نوێژ ئەو (دوو ڕووانە) گاڵتە ولاقرتی پێ ئەکەن ئەمەش بەھۆی ئەوەوە یە کەئەوان گەلێکی نەفام و نەزانن

5:59 بڵێ ئەی نامەدارەکان ئایا ھیچ ڕەخنە و ڕقێکتان ھەیە لەئێمە بێجگە لەوەی کەبڕوامان ھێناوە بەخوا وە بەو قورئانەی ھێنراوەتە خوارەوە بۆمان وە بەوەی لەمەوپێش ھێنراوەتە خوارەوە بێگومان زۆربەتان سەرکەش و لەسنوور دەرچوون

5:60 ئەی (موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ھەواڵتان بدەمێ کێ شوێن و پاداشتی خراپترە لای خوا لەوە ئەوە کەسێکە خوا نەفرەتی لێ کردبێت وخەشمی لێگرتبێت وە ھەندێکی لێ کردبن بەمەیمون و بەراز وە بت وتاغوتی پەرستبێت ئەوانەی باسکران خراپترین شوێنیان ھەیە و گومڕاترین کەسن لەڕێگای ڕِاست

5:61 وەکاتێک دێن بۆلاتان دەڵێن بڕوامان ھێناوە سوێند بێت بێگومان بەبێ بڕواییەوە ھاتوون وەبێگومان ھەر بەبێ بڕواییشەوە دەرچوون وە خوا زۆر چاک دەزانێت بەوەی کەدەیان شاردەوە

5:62 وەئەبینی زۆرێک لەوانە پێشبڕکێ ئەکەن لەگوناھو دەست درێژی کردن و حەرام خواردندا (وەک بەرتیل) بێگومان ئەوەی کەدەیانکرد زۆر بەدو خراپ بوو

5:63 ئەوە بۆچی رێگریان لێ نەکردن خواپەرست و زاناکانیان لەگوفتاری گوناھیان و لەحەرام خواردنیان (وەک بەرتیل) بەڕاستی شتێکی بەدبوو ئەوەی دەیانکرد

5:64 جولەکەکان ووتیان خوا دەستی بەستراوە (پاکی بۆخودا ) یاخوا ئەوان خۆیان چنگ قوچراو و دەست بەستراوبن وە نەفرینیان لێکرا بەھۆی ئەوەی کە ووتیان (نەخێر وانیە) بەڵکو ھەردوو دەستی خودا ھەمیشە کراوەیە (لەم ئایەتەدا جێگیرکردن و باسکردنی سیفەتی دەست بۆ خودا ھاتووە ئێمە باوەڕمان پێیەتی بەبێ لێچواندن و شێوەکەی نازانین و تەنھا خوا دەیزانێت) چۆنی بیەوێت دەیبەخشێت وەسوێند بەخوا زیاد دەکات بۆ زۆر لەوان (بۆ زانا و سەرۆکەکانیان) ئەو قورئانەی ھێنراوتە خوارەوە بۆ تۆ لەلایەن پەروەردگارتەوە سەرکەشی و بێ بڕوای (زیاد ئەکات بۆیان) وەخستومانەتە نێوانیان دوژمنایەتی و کینە و ڕِقەبەری تاڕۆژی دوایی ھەر جارێک ئاگرێکیان ھەڵگیرساندبێت بۆ ئاژاوە نانەوەو جەنگ خوا ئەو ئاگرەی کوژاندۆتەوە, وە تێکۆشان ئەکەن لە زەویدا بۆ خراپەو تێکدان خواش خراپەکارانی خۆش ناوێت