>

محمد صالح بامۆکی — 117

5:51 ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە جولەکەو گاور مەکەن بەپشتیوان و خۆشەویستی خۆتان ئەوانە ھەندێکیان دۆستی یەکتـرن ئەوەی لە ئێوە ئەوان بکات بەپشتیوان و دۆستی خوی ئەوە بەڕاستی ئەوکەسە لەوانە بێگومان خوا ڕێنمونی گەلی ستەمکاران ناکات

5:52 بۆیە ئەبینی ئەوانەی دڵیان نەخۆشی (دوو ڕووی) تیایە پێش برکێ ئەکەن لەدۆستایەتی ئەو (جولەکەو گاور) انەدا ئەڵێَََن ئەترسین کەبەسەر ھاتی ناخۆشی ڕۆژگار دووچارمان ببێت دەی نزیکە خوا سەرکەوتن و زاڵ کردنی تەواو بنێرێت (بۆ پێغەمبەر ﷺ) یان لەلایەن خۆیەوە کارێکی تر بکات بەھۆی ئەوەوە وایان لێدێت لەوەی پەنھانیان کردبوو لەدەروونی خۆیاندا پەشیمان دەبنەوە

5:53 ئەوسا ئەوانەی بڕوایان ھێناوە دەڵێن ئایا ئەوکەسانە ئەوانەن کەسوێندیان بەخوا ئەخوارد بەتوندترین سوێندیان کەبەڕاستی ئەوان لەگەڵتانن کردەوەکانیان پوچەڵ بوویەوە بەھۆی ئەوەوە زەرەرمەندو ڕەنجە ڕۆبوون

5:54 ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە ھەر کەس لەئێوە ھەڵگەڕێتەوە لەئاینەکەی ئەوە بەزووی خوا لەباتی ئەوان گەل و کۆمەڵێَکی تر ئەھێنێت خوا ئەوانی خۆش ئەوێت و ئەوانیش خوایان خۆش ئەوێت بەسۆزو بەزەیین بەرانبەر بڕوا داران بەھێزو توندن بەرانبەر بێ بڕوایان تێ کۆشان دەکەن لەڕێی خوادا و ناترسن لەسەرزەنشتی سەرزەنشت کاران ئەوەی باسکرا چاکەو بەھرەی خوایە ئەیبەخشێت بەھەر کەس کەخۆی بیەوێت وەخوا دەستەڵات فراوان و زانایە

5:55 بێگومان دۆست و یارمەتیدەری ئێوە تەنھا خواو پێغەمبەرەکەیی و بڕوا دارانن ئەوانەی کەبەڕێک و پێکی نوێژەکانیان بەجێ ئەھێنن و زەکات ئەدەن بەردەوام مل کەچن بۆ فەرمانی خوا

5:56 وە ھەر کەس خواو پێغەمبەرو ئیمانداران بکات بەپشتیوانی خۆی ئەوە بێگومان ھەر کۆمەڵی خودا زاڵ و سەرکەوتوون

5:57 ئەی کەسانێک کەبڕواتان ھێناوە دامەنێن ئەوانەی کەئاینەکەی ئێوە دادەنێن (بەشتێکی) گاڵتەو لاقرتی پێکراو لەوانەی نامەیان پێ بەخشراوە لەپێش ئێوەدا وە لەبێ بڕواکانیش (دایان مەنێن) بەدۆست و خۆشەویستی خۆتان وە لەخوا بترسن ئەگەر ئێوە بڕوادارن