>

محمد صالح بامۆکی — 103

4:155 جا بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پەیمانەکەیان وە بەھۆی بڕوا نەھێنانیان بە ئایەتەکانی خوا وە کوشتنی پێغەمبەرەکانیان بەناڕەوا (وەک زەکەریاو یەحیا) وە بەھۆی ئەوەی کە ووتیان: ئێمە دڵمان داپۆشراوە (نەخێر وانیە) بەڵکو خودا مۆری ناوە بەسەر دڵەکانیاندا بەھۆی باوەڕ نەھێنانیانەوە کەواتە باوەڕ ناھێنن مەگەر کەمێکیان نەبێت

4:156 وە بەھۆی بڕوانەھێنانیانەوە, وە قسەکردنیان لەدژی مەریەم کە بوختانێکی زۆر گەورە بوو

4:157 وە بەھۆی ئەوەی کەووتیان بێگومان ئێمە مەسیح عیسای کوڕی مەریەممان کوشت کە پێغەمبەری خوایە لەکاتێکدا نەشیان کوشتبوو وە ھەڵیشیان نەواسی بوو بەڵکو لێیان گۆڕدرا وە بێگومان ئەوانەی دووبەرەکیان تێکەوت دەربارەی عیسا لەگوماندان لە کوشتنەکەیدا ھیچ زانینێکیان دەربارەی نیە جگە لەشوێن کەوتنی گومان نەبێت وە بەڕاستی وبێگومان نەیان کوشتبوو

4:158 (وانیە) بەڵکو خوا بەرزی کردەوە بۆلای خۆی وەخوا ھەمیشە زاڵ و کار دروستە

4:159 وە ھیچ کەسێک نیە لەنامەدار و (خاوەن کتێب) ـەکان مەگەر بڕوای پێ دێنێت (بەعیسا) پێش مردنی وە لەڕۆژی دوایشدا ( عیسا) دەبێت بەشایەت بەسەریانەوە

4:160 بەھۆی ستەم کردنەوە لەلایەن جولەکەکانەوە حەراممان کرد لێیان چەند خۆراکێکی پاک و خاوێن کە حەڵاڵ کرابوو بۆیان وە بەھۆی زۆر دژایەتی کردن و بەرھەڵستی کردنیان لەڕێگەی خوا

4:161 وە بەھۆی سوود و (ریبا) وەرگرتنیانەوە کەبێگومان لێیان قەدەغە کرا بوو وە بەھۆی سامان و ماڵی خەڵکی خواردنیانەوە بەناڕەوا وە ئامادەمان کردووە بۆ بێ بڕواکانیان سزایەکی زۆر بەئازار

4:162 بەڵام دامەزراوان وشارەزایان لەزانیاریدا لەوان (لە جولەکەکان) و لە باوەڕدارەکان بڕوایان ھەیە بەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆ سەر تۆ وەبەوەش پێش تۆ نێردراوەتە خوارەوە, وە بەجێ ھێنەرانی نوێژ وزەکات دەران وباوەڕداران بەخوا و بە ڕۆژی دوایی ئەوانە لە داھاتوویەکی نزیکدا پێیان دەبەخشین پاداشتێکی زۆر گەورە