محمد صالح بامۆکی — 521
51:7 وەسوێند بەئاسمانی خاوەن ڕێگای زۆر (خاوەن جوانی وڕێك وپێکی)
51:8 بێگومان ئێوە لەقسە وگوفتاری جیاوازدان
51:9 ئەو کەسە لادەدرێت لەئیمان کەلادراوە (چونکە خۆی گومڕایە)
51:10 دەک بەکوشت چن ئەو درۆزنانە(و نەفرەتیان لێ بێت)
51:11 ئەوانە کەسانێکن لەگێژاوی نەزانیدا بێ ئاگان (لەھەموو شت)
51:12 (بەگاڵتەوە) دەپرسن کەی ڕۆژی دوایی دێت
51:13 ڕۆژێك (سزا دەدرێن) کەئەوان بەئاگری دۆزەخ دەسوتێنرێن
51:14 (پێیان دەووترێت) سزاکەتان بچەژن، ئەمە ئەو (سزایە) (بەگاڵتەوە) بە پەلە داواتان دەکرد
51:15 بێگومان پارێزکاران و لەخواترسان وان لە باخات وکەناری سەرچەشمەی ڕەواندا
51:16 ئەوەی خوا پێی داوون وەریدەگرن (چونکە) بێگومان ئەوان لەوەو پێش چاکەکار بوون
51:17 ئەوانە کەمێك لەشەودا دەخەوتن (ئەوی تری شەو نوێژیان دەکرد)
51:18 وە لەبەرەبەیاناندا داوای لێخۆشبوونیان دەکرد
51:19 وە لە ماڵ و داراییاندا بۆ (ھەژاری) داواکەر وداوانەکەر مافی خۆیان ھەبوو
51:20 وەلەزەویدا بەڵگە ونیشانە ھەیە بۆ باوەڕداران
51:21 وە لەخودی خۆشتاندا (بەڵگەی زۆر ھەیە) دەی ئایا بۆ وورد نابنەوە وسەرنج نادەن
51:22 وە ڕزق وڕۆزی ئێوە و ئەو بەڵێنانەی پێتان دەدرێت لەئاسمانە
51:23 جا سوێند بەپەوەردگاری ئاسمان وزەوی بێگومان ئەوە(ی باسکرا) ھەق وڕاستە بەوێنەی ئەو قسانەی خۆتان دەیکەن
51:24 ئایا پێت گەشتووە بەسەر ھاتی میوانە ڕێزدارەکانی ئیبراھیم
51:25 کاتێ چوونە لای ئیبراھیم و ووتیان سڵاو (ئەویش) ووتی سڵاو لەخۆتان (ئێوە) کەسانێکی نەناسراوون
51:26 جا خێرا چوو بۆلای خێزانەکەی ئەمجا گوێرەکەیەکی قەڵەوی (بەبرژاوی بۆ) ھێنان
51:27 وەنزیکی کردەوە لێیان (بەڵام نەیان خوارد) ووتی ئەوە ناخۆن؟
51:28 ئەوسا لێیان ترسا ووتیان مەترسە (ئێمە نێردراوی خواین) وە مزگێنیان پێ دا بەکوڕێکی دانا (کەئیسحاقە)
51:29 جاژنەکەی قریوەیەکی کرد وھات وە دای بەڕوومەتی خۆیدا (وەك باووی ژنان) وە ووتی پیرەژنێکی نەزۆك (چۆن منداڵی دەبێت)
51:30 (فریشتەکان) ووتیان پەروەردگارت وای فەرمووە بێگومان ھەر خوا کار بەجێ وزانایە