>

محمد صالح بامۆکی — 39

2:238 ئاگاداری نوێژەکانتان بن وبیانپارێزن وە (بەتایبەتی) نوێژی ناوەڕاست (کە نوێژی عەسرە) وە لە نوێژدا بوەستن بۆ خوا بەمل کەچی و (بێ قسەکردن)

2:239 ئەمجا ئەگەر ترسان (نوێژ بکەن) بە پیادە یان بەسواری کەترستان نەما ئەوسا یادی خوا بکەن بەوڕەنگەی کەفێری کردون ئەوەی جاران نەتاندەزانی

2:240 ئەو پیاوانەی دەمردن لەئێوە پاش خۆیان ژنەکانیان بەجێ دەھێڵن (خوا فەرمانی کردووە) بە وەسیەت کردن بۆ ژنەکانیان تاساڵێک بەخێو بکرێن بێ ئەوەی دەربکرێن (لە ماڵی مێردیان) ئەمجا ئەگەر خۆیان چوونە دەرەوە ئیتر ھیچ گوناھتان لەسەر نیە (ئەی کەس وکاری مێرد) لەوەی کە ئەو ژنانە دەیکەن دەربارەی خۆیان بەباشیی وە خوا زاڵ وباڵادەست و کار دروستە

2:241 بۆ تەڵاق دراوان ھەیە (بەسەر مێردەکانیانەوە) بەھرەمەند بکرێن (بە بڕێک پارە) بەباشی (ئەوە) پێویستە لەسەر پارێزکاران

2:242 ئاوا خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ رون دەکاتەوە تاتێبگەن و ژیربن

2:243 ئایا ووردنەبویتەوە لەوانەی کەلە وڵاتی خۆیان دەرچوون لەکاتێکدا کە ئەوان ھەزاران (کەس) بوون لەترسی مردن ئەمجا خوا پێی وتن بمرن لە پاشان زیندوی کردنەوە بەڕاستی خوا خاوەنی چاکەیە بەسەر خەڵکەوە بەڵام زۆربەی خەڵک سوپاسی خوا ناکەن

2:244 بجەنگن لەڕێی خوادا وە بزانن بەڕاستی خوا بیسەر و زانایە

2:245 کێیە ئەو کەسەی قەرز دەدات بەخوا بە قەرزێکی باش ئەمجا خوا بۆی زیاد دەکات بەزیاد کردنێکی زۆر وە خوا (ڕۆزی خۆی) ئەگرێتەوە وە فراوانی دەکات وە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنەوە