محمد صالح بامۆکی — 175
7:188 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: من خاوەنی ھیچ سوود و زیانێک نیم بۆخۆم مەگەر ئەوەی خوا بیەوێت ئەگەر من غەیب و شتە نادیارەکانم بزانیایە خێرو خۆشی زۆرم بەدەست دەھێنا وەھیچ خراپەو زیانێکم پێ نە دەگەیی من تەنھا ترسێنەرو مژدەدەرم بۆ خەڵکانێک کە باوەڕ دەھێنن
7:189 (خوا) ئەو زاتەیە کە ئێوەی دروستکردوە لەیەک کەس (کە ئادەمە) ھەر لە خۆی ھاوسەری بەدیھێنا تا لەلای بحەسێتەوە (ئارام بگرێت) جا کاتێک (پیاوەکە) لەگەڵ ھاوسەرەکەی جووت بوو (دروست بوو) باری سووکی ھەڵگرت (سکی پڕبوو) ئەمجا لەسەر ئەم (سک پڕیە) ماوەیەک تێپەڕی جا کاتێک (سکەکەی) قورس بوو (ژن و مێردەکە) ھەردوو لە خوا پاڕانەوە سوێند بێت ئەگەر تۆ منداڵێکی چاک و تەواومان پێ بدەیت بێگومان لە سوپاس گوزاران دەبین
7:190 بەڵام کاتێک (نەوەکانی ئادەم وحەوا پاش خۆیان) پەروەردگار مناڵێکی چاکی پێدان چەند ھاوبەشێکیان بۆخوا دانا (وەک ئەوەی بتپەرستەکان دەیانکرد) لەوەی کەپێی دابوون خوا لەوە بەرزو بڵند ترە کە ھاوبەشی بۆ دابنێن
7:191 ئایا شتانێک دەکەن بە ھاوبەشی خوا کە ناتوانن ھیچ شتێک دروست بکەن لەکاتێکدا خۆشیان دروست کراون
7:192 وە (ئەو بت و پەرستراوانە) ناتوانن ھیچ یارمەتیەکیان بدەن ھەروەھا ناتوانن یارمەتی خۆیشیان بدەن
7:193 وە ئەگەر ئێوە ئەوان (بتەکان) بانگ بکەن بۆ ڕێی ڕاست شوێنتان ناکەون بۆ ئێوە یەکسانە چ بانگیان بکەن یان بێ دەنگ بن (سوودتان پێ ناگەیەنن)
7:194 بەڕاستی ئەوانەی کە ئێوە ھاوار و داوایان لێ دەکەن جگە لە خوا ئەوانیش چەند بەندەیەکن وەک خۆتان دەی بانگ وھاواریان لێ بکەن با وەڵامتان بدەنەوە (ویستەکانتان بە جێ بھێنن) ئەگەر ئێوە ڕاست گۆن
7:195 ئایا ئەوانە (ھیچ نەبێ وەک خۆتان) قاچیان ھەیە کە پێی بڕۆن بەڕێدا یان دەستیان ھەیە کەدەستی پێ بوەشێنن یان چاویان ھەیە کەپێی ببینن یان گوێیان ھەیە کەپێی ببیستن (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بانگی ھاوبەشەکانتان بکەن پاشان نەخشە وپیلانم بۆدانێن ومۆڵەتیشم مەدەن