محمد صالح بامۆکی — 17
2:106 ئەگەر ئایەتێک (لە قورئان) بسڕینەوە یان فەرامۆشی بکەین و لەبیری ببەینەوە ئەوا یەکێکی تری باشتر لە ئەو، یان وەک ئەو دەھێنین ئایا نازانیت خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە
2:107 ئایا نازانیت کە موڵکی ئاسمانەکان و زەوی ھەر بۆخوایە؟ وە ھیچ پشتیوان و یاریدە دەرێکتان نیە، خوا نەبێت
2:108 یا ئێوەش دەتانەوێ داوا ی (شتی نەشیاو) بکەن لەپێغەمبەرەکەتان؟ وەک لەمەوپێش داوا کرا لەمووسا (علیە السلام) ھەر کەسێک بڕوا بگۆڕێتەوە بە بێ بڕوایی ئەوە بێگومان ڕێی ڕاستی ونکردووە
2:109 زۆر لەخاوەن نامەکان ئاواتە خوازن کەبتانکەنەوە بە بێ بڕوا، دوای بڕوا ھێنانتان لەبەر حەسودییەک کە لەدەرونیانەوەیە (ئەمەش) دوای ئەوەی کەڕاستیەکەیان بۆ ڕون بوەتەوە بەڵام ئێوە لێیان خۆش بن و چاو پۆشیان لێ بکەن تا خوا فەرمانی خۆیتان بۆ دەنێرێت بێگومان خوا بە دەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا
2:110 نوێژ بکەن وزەکات بدەن وەھەرچی پێشبخەن لەچاکە بۆخۆتان لای خوا دەستتان دەکەوێتەوە بێگومان خوا بینایە بەوەی کەدەیکەن
2:111 (جوولەکەو گاورەکان) وتیان: کەس ناچێتە بەھەشتەوە مەگەر یەکێک کە جوولەکە یا گاور بێت ئەمە ئاواتیانە پێیان بڵێ: بەڵگەتان بھێنن ئەگەر راست دەکەن
2:112 (نا وانییە) بەڵکو ھەر کەسێک بەڕاستی رووبکاتە خوا و لەھەمان کاتدا چاکەکار بێت ئەوە بۆی ھەیە پاداشت لەلای پەروەردگاریەوە نە ترسیان لەسەرە و نەخەمیش دەخۆن