محمد صالح بامۆکی — 75
3:187 (بێنەوە بیریان) کاتێک کەخوا وەریگرت پەیمان لەوانەی کەنامەیان پێ بەخشرا بوو (لەجولەکە و گاورەکان) دەبێ ئەو نامەیە ڕوون بکەنەوە بۆ خەڵکی وە نەیشارنەوە بەڵام ئەو (پەیمانەیان) فڕێدایە پشت خۆیانەوە و کڕیان بەو نامەیە نرخێکی کەم ئای چەند خراپە ئەوەی کڕیان
3:188 وەگومان مەبە ئەوانەی کەشادمانن بەوەی کەکردیان و پێیان خۆشە کەسوپاس بکرێن بەشتێک کە نەیان کردووە ئەوە ھەرگیز گومانیان پێ مەبە بەڕزگار بوو لەسزا و بۆ ئەوانە ھەیە سزایەکی ئازاردەر
3:189 ھەر بۆخوایە پادشایەتی وموڵکی ئاسمانەکان و زەوی وە خوا بەسەر ھەموو شتێکدا ﴿﴾ دەسەڵاتدارە
3:190 بەڕاستی لەدروست کردنی ئاسمانەکان و زەویدا و لەجیاوازی و گۆڕانی شەو و ڕۆژدا چەندەھا بەڵگە ھەیە بۆ خاوەن بیرو ھۆشەکان
3:191 ئەوانەی کەیادی خوا دەکەن بەپێوە و بەدانیشتانەوە بەڕاکشانەوە (لەسەر تەنیشت) وەبییر دەکەنەوە لەدروست کردنی ئاسمانەکان و زەوی (ئەڵێن) ئەی پەروەردگارمان ئەم (جیھانەت) دروست نەکردووە بەبێ ھودە پاک و بێگەردی بۆ تۆ دەسا تۆش بمان پارێزە لە سزای ئاگری دۆزەخ
3:192 ئەی پەروەردگارمان ھەرکەس تۆ بیخەیتە ئاگری دۆزەخەوە ئەوە بێگومان ڕیسوات کردووە, وە ھیچ پشتیوانێک نیە بۆ ستەمکاران
3:193 ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە گوێمان لە بانگخوازێک بوو (مەبەست پێ پێغەمەمبەری خودایە) بانگی ئەکرد بۆ بڕواھێنان (دەی ووت) بڕوا بێنن بە پەروەردگارتان دەست بەجێ بڕوامان ھێنا ئەی پەروەردگارمان دەی لە گوناھەکانمان خۆش ببە وبسڕەوە لێمان خراپەکانمان و بمان مرێنە لەگەڵ کەسانی چاکەکاردا
3:194 ئەی پەروەردگارمان پێمان ببەخشە (لەپاش مردن) ئەوەی بەڵێنت پێ داین لەسەر زوبانی پێغەمبەرەکانت و ڕیسوامان مەکە لە ڕۆژی دوایی دا (ھەستانەوە) بێگومان تۆ بەڵێن ناشکێنیت