محمد صالح بامۆکی — 65
3:116 بەڕاستی ئەوانەی کەبێ بڕوا بوون سوود بەوان ناگەیەنێت نەماڵەکانیان وە نە منداڵەکانیان ھیچێک لەلای خواوە ئا ئەوانە ھاوەڵ وھاوڕێی ئاگر دەبن ئەوان تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیى
3:117 وێنەی ئەو ماڵ و داراییەی کەبەختی دەکەن لەم ژیانی دونیایەدا بە وێنەی بایەکە سەرما و سۆڵەی تێدابێت بدات لەکشتوکاڵی تاقمێک کەستەمیان لەخۆیان کردبێت جا ئەو (با) وسەرمایە کشتوکاڵەکەی لەناو بەرێت وە خوا ستەمی لێ نەکردوون بەڵکو خۆیان ستەمیان لەخۆیان دەکرد
3:118 ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە مەگرن بۆ خۆتان دۆستی گیانی بەگیانی جگە لەخۆتان (واتە جگە لەباوەڕداران) درێغیتان لێ ناکەن لەھیچ شەڕ و خراپەیەک ئاواتە خوازی ناخۆشیتانن بێگومان دەرئەکەوێت خەشم و قین لە (قسەکانی) دەمیانەوە, وەئەوەی لەدڵیاندا شاردویانەتەوە گەورەترە بەڕاستی بەڵگە ونیشانەکانمان بۆ ڕوون کردونەتەوە ئەگەر ئێوە ژیربن
3:119 بێداربن ئا ئەوە ئێوەن کەئەوانتان خۆش دەوێت وەئەوان ئێوەیان خۆش ناوێ وەباوەڕتان ھەیە بەھەموو نامە ئاسمانیەکان کاتێک ئەوان پێتان بگەن دەڵێن بڕوامان ھێناوە, وە کاتێک تەنھا بونەوە سەرە پەنجەکانی خۆیان ئەگەزن لێتان لەڕقدا بڵێ بمرن بەداخ و رقی خۆتانەوە بەڕاستی خوا زانایە بەوەی لەناو دڵەکاندایە
3:120 ئەگەر چاکە و خۆشیەکتان پێ بگات غەمبار دەبن بەڵام ئەگەر ناخۆشیەکتان پێ بگات دڵخۆش دەبن پێی ئەگەر ئێوە ئارام بگرن (لەسەر گوێڕایەڵی خوا) و لەخوا بترسن پیلانی ئەوان ھیچ زیانێکتان پێ ناگەیەنێت بەڕاستی خوا تەواو ئاگادارە بە ھەرچی ئەوان دەیکەن
3:121 وە (بیھێنەوە بیریان) کاتێک کە بەیانی زوو دەرچوویت لەلای ماڵ و خێزانت بڕوادارەکانت نیشتەجێ ئەکرد لە چەند شوێنێکدا بۆ جەنگ کردن وە خوا بیسەر و زانایە