محمد صالح بامۆکی — 587
82:1 کاتێك کە ئاسمان لەت بوو
82:2 وەدەمێك کە ئەستێرەکان(کەوتنە خوارەوە) بە پەرش وبڵاوی
82:3 وە ساتێك کە دەریاکان تێکەڵ کران
82:4 وە ساتێك کە گۆڕەکان ژێرە وژوور کران واتە (مردووەکان ھاتنە دەرەوە)
82:5 ئەو کاتە ھەموو کەسێك دەزانێت کە چی لەپێشەوە ناردوەو(چیشی) دوا خستوە (بۆ خۆی)
82:6 ئەی ئینسان چی تۆی خەلەَتاندووە بە پەروەردگاری بەڕێز وگەورەت (وا لێی یاخی بوویت)
82:7 ئەو(پەروەردگارەی) کە دروستی کردوویت وڕێکی خستوویت وجیای کردویتەوە (لە گیان لەبەرانی تر)
82:8 لە ھەر وێنەیەکدا کە خۆی ویستبێتی یەکی خستوویت
82:9 وانیە (کە تێی گەیشتوویت) بەڵکو (ڕۆژی) پاداشت بەدرۆ دەزانن
82:10 بێگومان چەند چاودێرێکتان بەسەرەوەیە
82:11 کە بەڕێز ونووسەرن
82:12 ھەرچی بکەن دەیزانن
82:13 بەڕاستی چاکەکاران لەناو ناز ونیعمەتدان
82:14 بێگومان بەدکاران لە دۆزەخان
82:15 لە ڕۆژی پاداشتدا دەچنە ناویەوە
82:16 وە ئەوان لێی دەرناچن
82:17 تۆ چووزانیت کە ڕۆژی پاداشت چیە
82:18 دووبارە چووزانیت ڕۆژی پاداشت چیە
82:19 ڕۆژێکە کە ھیچ کەس ھیچی بەدەست نیە بۆ ھیچ کەس، وە فەرمان لەو ڕۆژەدا ھەر بۆ خوایە
83:1 ھاوار وتیاچوون بۆ تەرازوو بازان
83:2 ئەوانەی کە کاتێك پێوانە بکەن (بۆ خۆیان) لەسەر (ماڵی) خەڵکی بەتەواوی وەریدەگرن
83:3 بەڵام کاتێك بۆیان پێوانە یان کێشانە بکەن کەمیان دەدەنێ
83:4 ئایا ئەوانە نازانن کە بێگومان زیندوو دەکرێنەوە؟!