>

محمد صالح بامۆکی — 554

62:9 ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێك کە بانگدرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی ھەینیدا بەپەلە بڕۆن بۆ یادی خوا (و نوێژی ھەینی) و واز لەکڕین وفرۆشتن بھێنن، ئائەوە بۆ ئێوە چاکترە ئەگەر بزانن وتێبگەن

62:10 جا کاتێك کە نوێژی ھەینی تەواوبوو، ئیتر بڵاو ببنەوە بەسەر زەویدا وە داوای ڕزق وڕۆزیی خوا بکەن وە زۆر یادی خوا بکەن، بۆ ئەوەی ڕزگار وسەر فەرازببن

62:11 ھەر کارێکی بازرگانی، یان ھەر کارێکی بێھودە ببینن بڵاوەی لێ ئەکەن بۆلای ئەو بازرگانیە وە تۆ بەجێ دەهێڵن بە ڕاوەستاوی (لەسەر مینبەرەکەت)، (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەوەی لای خوایە چاکترە لەشتی بێهودە وبازرگانی وەخوا باشترینی ڕۆزیدەرانە

63:1 کاتێك کە دووڕوان بێنە لات دەڵێن شایەتی دەدەین کە بەڕاستی تۆ پێغەمبەری خوایت وە دیارە خوایش دەزانێت کە تۆ ڕەوانەکراوی ئەوی وەخوا شایەتی دەدات کە بێگومان دووڕوان درۆزنن

63:2 سوێندە (درۆ)کانی خۆیان کرد بەقەڵغان (بۆ خۆیان) ئەمجا ڕێگری (خەڵك)یان دەکرد لەڕێی خوا، بەڕاستی ئەوان کارێکی خراپیان دەکرد

63:3 ئەوەی (کەووترا) لەبەر ئەوە بوو کە بەڕاستی ئەوان باوەڕیان ھێنا ولەپاشان بێ باوەڕبوون، ئەمجا مۆر نرا بەسەر دڵیاندا، ئیتر ئەوان ھیچ تێ ناگەن

63:4 ھەر کاتێك دەیان بینیت لەش وقەڵافەتیان سەرسامت دەکات وە ئەگەر قسە بکەن گوێ لە قسەکەیان دەگرییت، (دوو ڕووان) ھەروەك داری ھەڵسپێردراو وان، وا گومان دەبەن ھەموو ھاوار وقیڕەیەك بۆ سەر ئەوانە، ھەر ئەوانن دوژمنی (ئێوە)، کەواتە خۆتیان لێ بپارێزە، خوا بیانکوژێت (یان خوا لەناویان بەرێت) چۆن وەردەگێڕرێن (لەحەق)