>

محمد صالح بامۆکی — 477

41:1 بە(حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بەواتای، سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة)ش بکە

41:2 قورئان لەلایەن خوای بەخشندەی میھرەبانەوە نێردراوەتە خوارەوە

41:3 پەڕاوێکە بەڵگەکانی ڕوونکراوەتەوە (لێك جیاکراوەتەوە) قورئانێکە بەزمانی عەرەبی بۆ گەلێك کەشارەزان و دەزانن

41:4 مژدەدەر وترسێنەرە کەچی زۆربەیان گوێی پێ نادەن و بۆیە (قورئان) نابیستن

41:5 دەڵێن دڵەکانمان لەناو چەند پەردەیەکدایە (تێ ناگەین) لەئەوەی تۆ ئێمەی بۆ بانگ دەکەیت وە لەگوێیەکانماندا گرانی و کەڕی ھەیە وە لەنێوان ئێمەو تۆدا پەردەیەك ھەیە کەواتە تۆ کاری خۆت بکە و بێگومان ئێمەیش کاری خۆمان دەکەین

41:6 بڵێ: بەڕاستی من مرۆڤێکم وەك ئێوە بەڵام (ھەندە ھەیە من) نیگام بۆ دەکرێت کە بەڕاستی پەرستراوی ئێوە خوایەکی تاك و تەنھایە کەواتە باڕووتان ھەر بەرە و خوا بێت (لەپەرستنەکانتاندا) و داوای لێبوردنی لێ بکەن وە سزاو لەناوچوون بۆ ھاوبەشدانەرانە

41:7 ئەوانەی کەزەکات نادەن و باوەڕیشیان بەڕۆژی دوایی نیە

41:8 بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە پاداشتی بێ بڕانەوەیان بۆ ھەیە

41:9 بڵێ: ئاخۆ بەڕاستی ئێوە باوەڕتان بەو زاتە نیە؟ کە زەوی لەدوو ڕۆژدا دروستکردووە وە ھاوبەشانی بۆ دادەنێن ھەر ئەوە پەروەردگاری جیھانیان

41:10 وە لەسەر زەویدا شاخی زۆری داناوە وە فەڕ و بەرەکەتی تێ خستووە وە بژێوی (ھەموو گیاندارێکی) لەزەویدا دیاریکرد لەماوەی چوار ڕۆژدا بەیەکسانی بۆ گشت داواکەران

41:11 پاش دروستکردنی زەوی ئیرادەی دروستکردنی ئاسمانی کرد کە پێشتر دوکەڵێک بوو ئەمجا بەئاسمان و بەزەوی فەرموو: وەرن بەوویستی خۆتان یان بە ناچاری (بێنە ژێر فەرمانم) ھەر دووکیان ووتیان بەوویستی خۆمان ھاتین