محمد صالح بامۆکی — 46
2:270 ئەوەی بەخشیبێتتان لەچاکە یا نەزرێکتان بڕیار دابێ ئەوە بێگومان خوا ئاگای لێ یە وە بۆ ستەمکاران نیە ھیچ یارمەتی دەرێک
2:271 ئەگەر ئاشکرای بکەن خێرەکانتان ئەوە کارێکی باشە وە ئەگەر بیشارنەوە و بیدەن بە ھەژاران ئەوە باشترە بۆ ئێوە, وە خوا ھەڵی ئەوەرێنێت لەسەرتان ودەیسڕێتەوە ھێندێ لە گوناھەکانتان وە خوا بەوەی کە دەیکەن ئاگادارە
2:272 لەسەر تۆ نیە (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕێنمونی و موسوڵمان کردنی خەڵکی بەڵکو خوا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات وە ئەوەی ئێوە دەیبەخشن لە دارایی (لە چاکە) ئەوە (قازانجەکەی) بۆ خۆتانە ئێوە ھیچ نابەخشن مەگەر بۆ ڕەزای خوا نەبێ وە ئەوەی دەیبەخشن لەسامان و (چاکە) پاداشتەکەیتان دەست دەکەوێتەوە و ئێوە ستەمتان لێ ناکرێت
2:273 (ئەم خێرە) بۆ ئەو ھەژارانەیە کە دەست و پێ بەستراون لە ڕێی خوادا ناتوانن (بۆ ڕۆزی پەیدا کردن) بگەڕێن بە زەویدا نەزانی بێ ئاگا وا ھەست دەکات ئەوان کە دەوڵەمەندن بە ھۆی بێ نیازی یانەوە (سواڵ نەکردنیانەوە) تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) دەیان ناسیت بە شێوەیاندا داوای ھیچ لەکەس ناکەن بەزۆر (وەک سواڵـکارانی دیکە) وە ئەوەی دەیبەخشن لە ماڵ و سامان بێگومان خوا ئاگادارە پێی
2:274 ئەوانەی کە ماڵ و دارایی خۆیان دەبەخشن بە شەو و بە ڕۆژ بە پەنھانی و بە ئاشکرا ئا ئەوانە ھەر پاداشتیان لای پەروەردگاریانە وە ھیچ ترسێکیان لە سەر نیە (لە داھاتوودا) وە ئەوان خەفەت بار نابن لە ڕۆژی دواییدا